پارتی: قسەکردن لەسەر گەڕانەوەی د. یوسف محەمەد هێڵی سوورە

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی زەرد دەڵێت، لای ئەوان یوسف محەمەد سەرۆکی لەکارلادراوە و ئەو لەسەرکارلادانەش بەیاسایی دەکرێت و جارێکی دیکە بەسەرۆکی پەرلەمان قبوڵی ناکەن، چونکە ئەمە یەكلایی بۆتەوە و گفتوگۆکردن لەبارەیەوە ھێڵی سورە. 
 
پەرلەمانتاری پارتی نزم هەرکی وەڵامی وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان محەمەد تۆفیق دەداتەوە لەسەر ئەوەی کە وتبووی مانەوەی سەرۆکی پەرلەمان هێلی سوورە، دەڵێت" ئەولێدوانەی بزوتنەوەی گۆران کە گوایە سورن لەسەر ئەوەی کە یوسف محەمەد لەپۆستەکەی بمینێتەوە ئەمە رای ئەوانە بەشێوەیەکی تاکلایەنە، ئەگەر نا لای ئێمە سەرۆکی لەکارلادراوە وھێڵی سورە جارێکی دیکە ببێتەوە سەرۆکی پەرلەمان و ئەمە لای پارتیی یەکلایی بۆتەوە و لەماوەی داھاتوو ئەمە بەیاسایی دەکرێت".
 
نازم ھەرکی بەماڵپەڕی حیزبەکەی راگەیاندووە"  یوسف محەمە ھەر لەسەرتاوە متمانەی خۆی لەدەست داوە، بۆیە سەرۆکی ئێمە نییە وەکو پەرلەمانتار و بەسەرۆکی پەرلەمانیشی نازانین، چونکە لەکارەکەی دورخراوەتەوە".
 
ھەرکی جەختیشی کردەوە: گفتوگۆکان لەبارەی پێکھێنانی حکومەتی نوێ دەست پێدەکەن و پرسی دانانی سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمانیش بەشێک دەبێت لەگفتوگۆکان.
 
ڕوونیشی کردەوە: جگە لەیوسف محەمەد سکرتێری پەرلەمانیش لادەدرێت، چونکە بەشێوەی کاتی دانراوە و پێویست بوو زووتر لادرابایە، بۆیە پێویستە ئەویش لاببرێت. - 




PM:07:02:21/10/2015