ئەندام سەرکردایەتییە سزادراوەکەی یەکێتی دەڵێت " ناكه‌ین بۆ كه‌سانێك، كه یه‌كێتی ته‌سلیم به نه‌یارانی بكات".
سەفیە بەنی وەیس کە سزادرا لەسەر ئەوەی رەخنەی لە پارتی گرتووە، دێتە دەنگ و دەڵێت" له دوای سزادانیش ئێمه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بین و كۆڵ ناده‌ین و چۆڵی ناكه‌ین بۆ كه‌سانێك، كه یه‌كێتی ته‌سلیم به نه‌یارانی بكات".
سەفیە بەنی وەیس لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە ئەکاونتی خۆی ره‌خنه له بڕیارێكی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ی ده‌گرێت و دەڵێت" له دوای سزادانیش ئێمه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بین و كۆڵ ناده‌ین و چۆڵی ناكه‌ین بۆ كه‌سانێك، كه یه‌كێتی ته‌سلیم به نه‌یارانی بكات".
ئەو ئەندام سەرکردایتییە باس لەوە دەکات ئاماده‌ی هه‌موو باجێكین "ته‌نها له به‌ر خاتری خۆێنی شه‌هیدان و مامی گه‌وره‌مان.
سپی میدیا دوێنێ بڵاویکردەوە به‌بڕیاری مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتی، وه‌سفیه به‌نی وه‌یس ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و گۆران ئازاد په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتی، به‌هۆی لێدوانه‌كانیان به‌رامبه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی كارگێری یه‌كێتییه‌وه سزادراوون.