ئایا پارتی تۆمەتبارەکانی کەلار رادەستی دادگا دەکات؟

دادگای کەلار بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ بەرپرسی ناوچەی پارتی و پلەدارێکی سەربازی سەربەوەزارەتی پێشمەرگە لەهەمان حیزب  دەکرد، سەرچاوەیەکی یاسایش لە سلێمانی گوومان دەکات پارتی ئەو دوو کادیرەی خۆی رادەستی دادگا بکات.

سەرچاوەیەکی یاسایی لە کەلار بە سپی راگەیاند: لەسەر سکاڵای یاسایی خانەوادەی شەهید ئارام بایز، دادگای كەلار فەرمانی دەستگیركردن بۆ بەرپرسی ناوچەی پارتی كەلارو پلەدارێكی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە لە هەمان حزب دەرچوە".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد فەرمانی دەستگیرکردنەکە بەمادەی ٤٠٦ە کەناسراوە بە کوشتنی بەئەنقەست.

سەرچاوەیەکی یاسای باڵا لە سلێمانی بە سپی راگەیاند" گومان دەکەم پارتی ئەو دوو کادیرە رادەستی دادگا بکات".

ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت وتی" ئێمە پێشینەمان لەگەڵ ئەو حیزبەدا هەیەو لە خۆپیشاندانەکانی ١٧ ی شوباتی ٢٠١١ داوای یاسای لەسەر بەرپرسی لقی چواری پارتی لەسلێمانی هیوا ئەحمەد هەبوو، بەڵام تا ئێستا رادەستی پۆلیس نەکراوە، بۆیە ئەگەر زۆرە ئەمەش بەهەمان دەردی ئەو کەیسە بچێت".

 لەخۆپیشاندانەکانی هەفتەی رابردوو لەکەلار لەکاتی گرتنی بینایەی ناوچەدا، پاسەوانەکانی ناوجە تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردو دوو هاوڵاتی کوژران.




PM:09:50:21/10/2015