ئەو مامۆستایانەی بایكۆتی خوێندنیان دەکەن سزا دەدرێن
پاش زیاتر لە سێ هەفتە لەمانگرتن‌و خۆپیشاندانی مامۆستایان، پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت ئەو مامۆستایانەی بایكۆتی دەوام دەكەن لە رۆژی شەممەوە رێكاری یاسایی‌و سزادانیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
لەمبارەیەوە دڵشاد عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی بە KNNی ڕاگه‌یاند: به‌شێك له‌مامۆستایان له ئێستادا بایكۆت كردن‌و خۆپیشاندانیان وه‌ك هه‌ل قۆستوه‌ته‌وه‌و ناچنه‌وه ده‌وامی ئاسایی خۆیان‌و بڕیاره له ڕۆژی شه‌ممه‌وه ڕێكاری یاسایی‌و سزادان به‌رامبه‌ر به‌و مامۆستایانه بگیرێته‌به‌ر.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی ڕه‌تكرده‌وه، كه باس له پشووی مامۆستایان ده‌كات و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه، به سه‌رپه‌رشتیارو به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانیان وتووه هاوكاریی مامۆستایانی ده‌ره‌وه‌ی شار بكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی كرێ پاس ده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی كار نه‌كاته‌سه‌ر وانه‌كانیان‌و پڕۆسه‌ی خوێندن.
PM:02:12:22/10/2015