هێزە تایبەتەکەی ئەمەریکاو دژە تیرۆر بۆ سەر بینایەکی دوو نهۆمی بوو لە گوندی ئەلفزێح کە دەکەوێت نێوان ناحەی زاب و ناحیەی قەراج.
ماڵپەڕی میللەتی نزیک یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڵاویکردەوە ئۆپەراسیۆنەكەی هێزەكانی ئەمریكا بە بەشداری هێزی ئەمنی عێراقی و كوردی لە گوندی ئەلفزێح كە دەوێتە نێوان ناحیەی زاپ و ناحیەی قەراج و نزیكە لەحەویجە ئەنجامدراوە .
سەرچاوەیەکی تایبەت بەو ماڵپەڕە ئەوشی خستەروو كە ئەو ئۆپەراسیۆنە "سەعات 2 شەو بۆ سەر خانویەكی دوو نهۆمی ئەنجامدراوە كە پێشتر ماڵی قازی ناوچەكەبوە و دوای داگیركرنی گوندەكە لەلایەن داعشەوە ئەو قازیە خانوەكەی چۆڵكردوە و داعش بەكاری هێناوە بۆ بە بارمتە گرتنی دیلەكان و وەك زیندان بەكاری هێناوە" .
بەپێی زانیاریەكانی ئەو سەرچاوەیە ژمارەی ئەو دیلانەی دەستی داعش 70 كەسە ، لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنەشدا 3 گەورە تیرۆریستی داعش كوژراون كە یەكێكیان عوسمان روسیە و ئەوی تریشیان ئەبو عومەر توركیە .
سەرچاوە ئەمنیەكە راشیگەیاند هێزەكانی ئەمریكا بە هاوبەشی هێزە كوردی و عێراقیەكان لە رێگەی دوو ئۆپەراسیۆنەوە ئەو كارەیان ئەنجامداوە و دوو جۆر هەلیكۆپتەریش بەكار هاتوە كە جۆرێكیان هەیلكۆپتەری بارهەڵگربوە بۆ گواستنەوەی دیلەكان و ئەوەی تریشیان هەلیكۆپتەری جۆری ئاپاچی شەركەربوە .