ماوەیەکە پارتی دیموکراتی کوردستان لە رێگای نوێنەرەکانیەوە لە حکوممەتی هەرێم وەڵامی ئەو راپۆرتە نێو دەوڵەتیانە دەداتەوە کەلەسەر پێشێلکاری لەبواری مافی مرۆڤ و ئازادییەکان لەسەر کوردستان دەنوسرێن، لەدوا کاردا دیندار زێباری لەسەر داخستنی KNN و NRT هاتە دەنگ.
د. دیندار زێباری سەرۆکی لیژنەی باڵای بەدواداچوون و وەڵامدانەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت" ههردوو كهناڵی ئێنئاڕتی و كهیئێنئێن، بهبێ لۆگۆ تایبهتەکەی خۆیان، له ههولێر چوونهته نێو خهڵكهوه و، بهمهبهستی نانەوەی پشێوی و شلهژاندنی خهڵك و تێكدانی ئارامی و سهقامگیری چاوپێكهوتنیان ئهنجام داون، بۆیه دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان وەک ڕێوشوێنێکی 'ئیحتیرازی'، نووسینگەی ئەو دوو کەناڵەیان لە هەولێر بە شێوەیەکی کاتی داخستووە".
د. دیندار زێباری وەک ماڵپەڕی فەرمی پارتی بڵاویکردۆتەوەلەسەر داخستنی نووسینگەکانی هەولێری کەناڵی (KNN) و (NRT)، وهڵامی رێکخراوی نێودەوڵەتی هیمن ڕایتس وۆچ دەداتەوەو دەڵێت "ئهو كارهی ئهو دوو كهناڵه له ههولێر كردوویهتی ڕەنگە کاریگەریی دەروونی لەسەر کەسوکاری پێشمەرگە و شەهیدەکان هەبێت کە بە درێژایی زیاتر لە (1000) کیلۆمەتر لە بەرانبەریان وەستاون و، تا ئێستایش زیاتر لە (1300) پێشمەرگە گیانی خۆیان کردووهتە قوربانیی خاکی کوردستان و لە شەڕی تیرۆردا شەهید بوون و، (8000) پێشمەرگەش بریندار بوون، بۆیه دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان وەک ڕێوشوێنێکی ئیحتیرازی نووسینگەی ئەو دوو کەناڵەیان لە هەولێر، بە شێوەیەکی کاتی داخستووە و هیچ یەکێک لە ستافەکانیان دەستگیر نەکراون، تەنانەت ژیانیشیان پاراستوون، چونکە ئەگەر نووسینگەکانیان دانەخرابایە، ڕەنگە دەزگا ئەمنییەکان کۆنتڕۆڵی پاراستنی ستافەکانیان لە هێرشی خەڵک لە دەست دابایە و ژیانیان بکەوتایەتە مەترسییەوە و، بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەو ڕووداوانەی لە سلێمانی ڕووی دا؛ چونکە هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستانە و سەدانهەزار ئاوارە و پەنابەر و نوێنەرایەتیی وڵاتان و کۆنسووڵگەرییەکانیان و نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراو و ئاژانسەکانی تر، بارەگایان لە هەولێرە، لە هەمان کاتدا دەیان کۆمپانیای وەبەرهێنانی بیانی لە هەولێر هەن".
هاوکات ناوبراو وەلآمی راپۆرتێکی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ناسراو بە ئەمەنستی ئینتەرناسیوناڵیشی داوەتەوە.