نالیا وەڵامی پارتی دەداتەوە‌و دەڵێت قسەكانی دینداری زێباری نامەسئولانەیە
دامەزراوەی میدیایی نالیا ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە قسەکانی دیندار زێباری سەرۆکی لیژنەی باڵای بەدواداچوونی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێم دەداتەوە و تێیدا هاتووە "دامه‌زراوه‌ی میدیایی نالیا سه‌رباری به‌رپه‌ڕچدانه‌وه‌ی كۆی قسه‌كانی دیندار زیباری، رایده‌گه‌یه‌نیت كه‌كۆی قسه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه ناڕاسته و سه‌رله‌بری قسه‌ی نامه‌سئولانه‌یه".
دەقی ڕاگەیەندراوەکە
دیندار زیباری سەرۆکی لیژنەی باڵای بەدواداچوونی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لەحکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌وه‌ڵامی ڕاپۆرتی هیومه‌ن ڕایتس وۆچ سه‌باره‌ت به‌داخستنی نووسینگەكانی کەناڵی NRT له‌هه‌ولێر و دهۆك رایگه‌ندوه به‌هۆی پێشێلکردنی یاسای ڕۆژنامەوانی و ڕێنماییەکانی فریکوێنسی پەخشکردن نوسینگه‌كانی NRT داخراون.. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت پەیامنێرەکانیان بەبێ لۆگۆی کەناڵەکەیان له هه‌ولێر چاوپێکەوتنیان لەگەڵ خەڵکی ئەنجامداوە، بۆ هاندانیان و نانەوەی پشێوی و تێکدانی ئارامی و سەقامگیریی شار.
دامه‌زراوه‌ی میدیایی نالیا سه‌رباری به‌رپه‌ڕچدانه‌وه‌ی كۆی قسه‌كانی دیندار زیباری، رایده‌گه‌یه‌نیت كه‌كۆی قسه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه ناڕاسته و سه‌رله‌بری قسه‌ی نامه‌سئولانه‌یه.. كه‌ناڵی NRT به‌رده‌وام به ئه‌ركی رۆژنامه‌نوسی خۆی هه‌ستاوه له‌گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ و رووداو و بیروبۆچونه‌كاندا، وه‌ك به‌شێكیش له‌ئه‌ركه پیشه‌یه‌كه‌ی خۆی هه‌میشه مایكی بۆ دانیشتوانی هه‌ولێر و دهۆك ئاماده‌بوه تا ته‌عبیر له‌بیروبۆچونی خۆیان بكه‌ن بێ هیچ سانسۆر و شێواندنێك..
تۆمه‌تباركردنی NRT به‌هاندانی خه‌ڵكی هه‌ولێر بۆ نانه‌وه‌ی پشێوی، پێشئه‌وه‌ی بێنرخكردنی كاری میدیای كوردستان بێت، بێ ڕێزیكردنه به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی هه‌ولیر كه‌گوایه خه‌ڵكانێكن ئاماده‌ن به‌قسه‌ی په‌یامنێریكی بی لۆگۆ، پشێوی بنیته‌وه و سەقامگیریی شاره‌كه‌یان تێكبده‌ن.
له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی مه‌ترسیه له‌سه‌ر دیموكراسیه‌ت و ئارامی و سەقامگیریی هه‌رێم، كه‌ناڵی NRT و كامێره‌كانی نیه، به‌ڵكو ئه‌و ئه‌قڵیه‌ته‌یه كه دیندار زێباری و دینداریه‌كانی هاوشێوه‌ی قسه‌ی پێده‌كه‌ن.
شاشه‌ی NRT موڵكی بینه‌رانێتی له‌هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك کەرکوک و هەڵەبجە و شاره‌كانی تری كوردستان و هه‌موو كوردستانیانی دونیا، هیچ كه‌سو لایه‌نێك شه‌رعیه‌تی ئه‌وه‌ی نیه ئه‌م ئاوێنه‌یه به‌بیانوی دینداریانه تا سه‌ر له‌خه‌ڵك قه‌ده‌غه‌بكات.
دامه‌زراوه‌ی میدیایی نالیا
PM:05:05:23/10/2015