لەم هەفتەیەدا موچەی ئەم وەزارەتانە دابەش دەكرێت

سەرۆكی فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی لە ئەنجوومەنی وەزیران رایدەگەیەنێت، بڕیارە لەم هەفتەیەدا مووچەی سەرجەم داموودەزگاكانی دیكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دابەشبكرێت كە مووچەی مانگی تەممووزیان وەرنەگرتووە.

چێنەر خەفاف، سەرۆكی فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی لە ئەنجوومەنی وەزیران بە رووداوی راگەیاندووە: "بەهۆی پشووی 10ی موحەڕەمەوە ناتوانرێت مووچەی وەزارەتی داد و ئەنجوومەنی دادوەری لە رۆژی یەكشەممەدا دابەشبكرێت بۆیە بەشێوەیەكی راستەوخۆ دابەشكردنی مووچە دەچیتە رۆژی دووشەممەوە".

ئاشكراشی كرد، "بڕیارە لەم هەفتەیەدا مووچەی سەرجەم داموودەزگاكانی دیكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دابەشبكرێت كە مووچەی مانگی تەممووزیان وەرنەگرتووە".




PM:04:09:24/10/2015