میدیای گۆڕان وەڵامی پارتی دەداتەوە.. تۆمه‌ته‌كه‌ی دیندار زێباری به‌بێ بنه‌ماو بێ به‌ڵگه‌یه
میدیای گۆڕان لە راگەنراوێكدا وەڵامی وتەكانی دیندار زێباری دەداتەوە كه له‌سه‌ر پشكی پارتی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای به‌دواداچون و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه له حکومەتی هەرێمی کوردستانە‌و كە گومان دەخاتەسەر بێلایەنی هیومان راتیس ۆچ.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی میدیای گۆڕان
له رۆژی (10/10/2015) وه‌و رۆژێك به‌ر له كوده‌تای چه‌كدارانی پارتی به‌سه‌ر ده‌زگا شه‌رعیه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا ، په‌لاماری نوسینگه سه‌ره‌كیه‌كانی میدیای گۆڕان له رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆنی KNN ، له‌شاره‌كانی دهۆك ، هه‌ولێرو سۆران درا ، دوای گرتن و راوه‌دونانی كادر‌و كارمه‌نده‌كانی میدیای گۆڕان ، ژماره‌یه‌كیان به‌شێوازێكی زۆر ناشرین و وه‌ك بارمته‌و دیلی شه‌ڕ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كرا‌و له‌نیوه شه‌ودا له‌هێڵی شارۆچكه‌ی دێگه‌ڵه و سماقوڵی و رێگه‌ی سه‌ره‌كی هاملتۆن ئاودیوی گونده‌كان و شاری كۆیه كران . ئێمه له‌میدیای گۆڕان چاه‌ڕوانمان ده‌كرد ، پارتی ئۆفیسه‌كانی میدیای گۆڕن ته‌سلیم به به‌ڕێوه‌یه‌رو رۆژنامه‌نوسه‌كان بكاته‌وه‌و چیتر ده‌نگی میدیا‌و كاری میدیایی بۆخۆی و له‌خزمه‌تی خۆی پاوان نه‌كات و رێگری له‌ده‌نگ و ره‌نگه جیاوازه‌كان نه‌كات و پۆزش و په‌شیمانی ده‌رببڕێت .
به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ، جارێكی دیكه دامه‌زراوه ره‌سمیه‌كان به‌كار هێنرایه‌وه بۆ په‌رده‌پۆشكردنی ره‌فتاری چه‌كداره‌كانی پارتی، دیندار زێباری كه‌له‌سه‌ر پشكی پارتی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای به‌دواداچون و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه له حکومەتی هەرێمی کوردستان ، وه‌لامی راپۆرته‌كانی ئه‌مینستی ئینته‌رناشنال وهیومان رایتس ۆچ ده‌داته‌وه ده‌رباره‌ی پێشێلكاریه‌كانی پارتی، گومان ده‌خاته سه‌ر بێلایه‌نی ئه‌و دو رێكخراوه نێوده‌وله‌تیه بێلایه‌نه كه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا راپۆرته‌كانیان به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرێن .
زێباری ده‌رباره‌ی داخستنی نوسینگه‌ی كه‌ناڵی KNNله‌هه‌ولێروده‌ست به‌سه‌ركردنی ستافی نوسینگه‌ی هه‌ولێری KNN و هێنانیان بۆ دێگه‌ڵه، پاساوی ئه‌وه دێنێته‌وه كه رێوشوێنێكی ئیحتیرازیه‌و ئاماژه به‌وه ده‌دات كه یاسای رۆژنامه‌وانی و رێنمایی یه‌كانی فریكوێنسی په‌خشی پێشێلكردوه چونكه‌په‌یامنێره‌كانی له‌هه‌ولێربه‌بێ لۆگۆ چوه‌نه‌ته ناو خه‌ڵك و چاوپێكه‌وتنیان كردوه به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی پشێوی.
سه‌باره‌ت به‌و رونكرده‌وه‌یه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ی پارتی تاكید ده‌كه‌ینه‌وه كه تۆمه‌ته‌كه‌ی به‌بێ بنه‌ماو بێ به‌ڵگه‌یه‌و سوكایه‌تی كردنه به‌یاساو ده‌سه‌لاتی دادوه‌ری چونكه هه‌نگاوی له‌و جۆره‌و داخستنی نوسینگه‌ی كه‌ناڵی میدیایی كه مۆله‌تی ره‌سمی حكومه‌تی هه‌رێمی هه‌یه ، ده‌بێت به رێكاری یاسایی بێت نه‌ك میزاجی حزبی ، هه‌ر وه‌ك سوكایه‌تی كردنیشه به‌ته‌واوی دامه‌زراوه فه‌رمیه‌كان كه دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومی، بكرێته پارێزه‌ر بۆ شاردنه‌وه‌ی ره‌فتاره دزێوه‌كانی حزبێك كه‌ته‌واوی هه‌رێمه‌كه‌مانی له نێوه‌نده ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا له‌كه‌دار كردوه. ئه‌وه جگه له‌وه‌ی رونكردنه‌وه‌كه ده‌ریده‌خات كه دیندار زێباری یان له‌نزیكه‌وه ئاگاداری ره‌فتاره‌كانی حزبه‌كه‌ی نیه یان خۆی لێهه‌له‌ده‌كات چونكه نوسینگه‌ی KNN ته‌نها له‌هه‌ولێر دانه‌خراوه به‌ڵكو له دهۆك و سۆرانیش له‌گه‌ڵ ته‌واوی ویستگه‌كانی په‌خشی رادیۆی گۆران له‌ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌لاتی پارتی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه .
له‌كۆتایدا ده‌ڵێین گه‌ر له سایه‌ی حزبه‌كه‌ی دیندار زێباری دا تروسكایی یه‌ك بۆ سه‌روه‌ری یاسا هه‌بوایه، ئه‌وا له‌پای ئەو کئدەتاو بوختانانه‌دا، فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و حزبه‌كه‌ی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی یان له‌گه‌ڵدا ده‌كراو. دادگایی كردنه‌كه‌یان ده‌بوه هه‌واڵی ئه‌و كه‌نالانه‌ی لەژێر دەسەڵاتی پارتیدا كاری میدیاییان لێ قه‌ده‌غه‌كراوه .
میدیای گۆڕان
24/10/2015
PM:04:15:24/10/2015