سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، د.یوسف محەمەد سادق لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ کونسوڵی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، جەختیان لەسەر سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی گرفتەکان لەڕێگەی دیالۆگ و لێکگەیشتنەوە کردەوە.
ئه‌مڕۆ دوو شەممە ٢٦-١٠ مارک ئایکهۆرن Marc Eichhorn کونسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیا لە کوردستان و سه‌ردانی د.یوسف محەمەد سادق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانیکرد لە نووسینگەی سلێمانی پەرلەمانی کوردستان.
لە کۆبوونەوەیەکدا چەند تەوەرێکی گرنگی پەیوەست بە بارودۆخی هەرێمی کوردستانیان تاوتوێکرد. بەتایبەتیش بارودۆخی سیاسی و قەیرانی دارایی.
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان، سوپاسی حکومەت و گه‌لی ئه‌ڵمانیای کرد بۆ هاوکاری و پشتیوانی هه‌رێم له شه‌ری دژ به تیرۆریستانی داعش. لەبەشێکی تری وتەکانیدا، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، ئاماژەی بە بارودۆخی سیاسی کوردستان کرد و تەنگەژە سیاسییەکان کرد.
هه‌ردوو لا جه‌ختیان له سه‌ر سه‌قامگیری سیاسی و پته‌وکردنی په‌یوه‌ندیه‌كان و نزیکایه‌تی زیاتری نێوان ئه‌ڵمانیا و کوردستان کرده‌وه. لای خۆیه‌وه کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا نیگه‌رانی خۆی له دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستانی به سه‌رۆکی په‌رله‌مان گه‌یاند. داواکاربوو هه‌رچی زوه دۆخه‌که بگه‌ڕێته‌وه باری ئاسایی خۆی.