شەوی روابردوو وا بڕیاربوو هێزە کوردەیەکان( پێشمەرگەو شەڕڤان و گەریلا ) هێرشێکی چەند قۆڵی بکەنە سەر شاری شەنگال و لەدەستی داعش رزگاریبکەن، بەڵام لەبەر هۆیەکی نەزنراو هێرشەکە دواکەوت.
سەرچاوەیەک لە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە بە سپی راگەیاند " شەوی رابردوو ١٠/٢٦-٢٥ وا بڕیاربوو هێزەکانی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگەو هێزەکانی ٧٠ ی پارتی و هێزەکانی ٨٠ یەکێتی و هێزێکی زۆری گەریلاو شەڕڤانان لەچەند قٶلەوە هێرش بکەنە سەر داعش و شەنگال ئازاد بکەن، بەڵام لەبەر هۆیەکەی نەزانراو دوا کەوت".
سەرچاوەکەی هێزی پێشمەرگە بە سپی راگەیاند" هەموو پێداویستییەکی سەربازی هێرشەکە لەلایەن پێشمەرگەو شەڕڤانان و گەریلاوە بۆ ئەو شەرە ئامادەکرابووە، بەڵام هۆی جێبەجێنەکردنی پلانەکە نازانرێت".
سەبارەت بە کاتی دوا کەوتنی هێرشەکەو وادەی نوێی دەستپێکردنی، سەرچاوەکەی سپی باسی لەوە کرد کە کاتی تازەی دەستپێکردنی هێرشەکە نازانرێت، بەڵام هەموو ئامادەباشییەکان وەک خۆیان ماون و چاوەرێی فەرمانی سەرکردە سەربازییەکان دەکەن.