ژمارەیەك رۆژنامەنوس داواكارییەك ئاراستەی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەكەن

لەیاداشتێكدا ژمارەیەك رۆژنامەنوسی هەرێمی كوردستان نیگەرانی خۆیان بەرامبەر بە پەیڕەوكردنی سیاسەتی كوشتن‌و گرتن‌و شوێن بزركردنی رۆژنامەنوسان‌و خەڵكیان ئازادیخواز لەلایەن دەسەڵاتی كوردی دەردەبڕن‌و داوا لەهاوڵاتیان دەكەن پشتیوانییان لێبكەن.

لەیاداشتەكەدا هاتووە: داخستن و دەستبەسەر داگرتنی دەزگای راگەیاندن و سوکایەتیکردن و دیپۆرتکردنی رۆژنامەنوسان ھەر بێ ڕێزی نییە بەرامبەر بەدەزگاو پارتێک، بەڵکو تێکشکاندنی شکۆی مرۆڤ و بێ بەھاکردن و خستنە ژێر پرسیاری بوونی مرۆڤایەتیە لەھەرێم.

دەقی یاداشتەكە‌و ناوەكان بخوێنەرەوە:

دەسەڵاتی کوردی مەترسیە گەورەکە
دوای ئەو ھەموو ساڵە خەڵکی ھەرێمی کوردستان تا دێت ترس و دڵەڕاوکێی بەرامبەر بە دەسەڵاتی کوردی زیاترو زیاتر دەبێت، چونکە بەدرێژایی ساڵانی حوکمڕانی ھەمیشە ڕۆژنامەنوسان و خەڵکانی ئازادی خواز رووبەرووی کوشتن و گرتن و شوێن بزرکردن بوونتەوە. ئەوەی لەم ماوەیەش روو دەدات زەنگێکی مەترسیدارە بۆ سەر ژیانی ڕۆژنامەنوسان و کەسانی ئازادیخوازو ئەوانەی داوای ماف و دادپەروەری و یەکسانی دەکەن، داخستن و دەستبەسەر داگرتنی دەزگای راگەیاندن و سوکایەتیکردن و دیپۆرتکردنی رۆژنامەنوسان ھەر بێ ڕێزی نییە بەرامبەر بەدەزگاو پارتێک، بەڵکو تێکشکاندنی شکۆی مرۆڤ و بێ بەھاکردن و خستنە ژێر پرسیاری بوونی مرۆڤایەتیە لەھەرێم.
ئەو بارودۆخە بەجۆرێک ئالۆز کراوە کە ھیچ یەکێک لەئێمە متمانەی بەپاراستن و مانەوەی گیانی خۆی نەبێت بەھۆی ئەو کاروکردەوانەی بەرامبەر بەھاوکارو ھاوپیشە و ھاونیشتمانیەکانمان دەکرێت، ھەروەھا ئەوانەی لەنێو دام و دەزگاکان بەتایبەت بەرپرسی راگەیاندن و وتەبێژەکان لەپارێزگاکانی ھەرێم ئەگەر لەسەر نا دادپەروەرییەکان بێنە دەنگ ئەوا لەلایەن دەسەڵات دەکرێتە قوربانی ململانێی سیاسی و تۆمەتی دەخەنە پاڵ، ھەر ئەوەش وایکردوە کە رێکخراوە نێو دەولەتیەکان بەدواداچوون لەسەر رەوشەکە بکەن، بەڵام لەلایەن کەسانی بەرپرس بەجۆرێکی تر بابەتەکان دەشێوێندرێت کە ئەمەش مەترسیەکی گەورەتر دروست دەکات بۆ ئایندەی ھەرێمی کوردستان. لێرەوە داوا لەسەرجەم ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان و رۆژنامەنوس و رۆشنبیرو ھونەرمەندان و سەرجەم چین و توێژەکان دەکەین بەیەک دەنگ و یەک ھەڵوێست پشتگیری خۆمان بۆ ئازادی ڕا دەر برین و مافی تاک و یەکسانی دەربڕین وبێدەنگ نەبین لەئاست ئەو ھەموو زوڵم و ستەمی دەکرێت بەرامبەر بەسەرجەم چین و توێژەکانی ھەرێم. پاڵپشتی و ھاو دەنگ بوونتان ئاسۆیەکە بۆ ئازادی بیرو ڕادەربڕین.
١ . ھەژار ئەنوەر رۆژنامەنوس
٢ . بڕیار محەمەد رۆژنامەنووس
٣ .  کارزان کەریم رۆژنامەنووس
 ٤ . زیاد اسماعیل  رۆژنامەنووس
 ٥ .  ئاوارە حمید رۆژنامەنووس
 ٦ .  ھەوراز احمد رۆژنامە نووس
 ٧ . مەریوان مەلا حەسەن رۆژنامەنووس
 ٨ . ھێمن بابان  رۆژنامەنووس
 ٩ . ھێرش قادر  رۆژنامە نووس
 ١٠. رێبوار کاکەیی  رۆژنامە نووس
 ١١. بەرزان مەلا امین رۆژنامە نووس
 ١٢.  رۆکان جاف  رۆژنامەنووس
 ١٣. عیسا خدر  رۆژنامەنووس
 ١٤.  بریار محمد رۆژنامەنوس
 ١٥.  ئامانج وەرتی رۆژنامەنوس
 ١٦. ھەوار عەباس رۆژنامەنوس
 ١٧. ئەژی عومەر رۆژنامەنوس
١٨. میران مەھدی رۆژنامەنوس
 ١٩. ئامانج ئیسماعیل رۆژنامەنوس
 ٢٠.  میران بەکر رۆژنامەنوس
 ٢١. سەرخێڵ ھاشم رۆژنامەنوس
 ٢٢. رازاو شازادە ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر
 ٢٣. جەزا محەمەد رۆژنامەنوس
 ٢٤. ئاوات عەلی بەڕێوەبەری گشتی کەناڵی ئێن ئار تی
 ٢٥. ساڵح ھەرکی رۆژنامەنوس
 ٢٦. محەمەد سەمەد رۆژنامەنوس
 ٢٧. حوسێن ئاڵەیی رۆژنامەنوس
 ٢٨. ئاکار فارس رۆژنامەنوس
 ٢٩. ھاوکار عەبدولرەحمان رۆژنامەنوس
 ٣٠. کلارا سمکۆ چالاکی کۆمەڵی مەدەنی
 ٣١. گۆران دیبەگەیی رۆژنامەنوس
 ٣٢. کۆشش بەکر رۆژنامەنوس
٣٢.کاوە عەبدولقادر رۆژنامەنوس
 ٣٣.ئارام قەرەداغی رۆژنامەنوس
 ٣٤. ھێمن مامەند رۆژنامەنوس
 ٣٥. ئارام بۆرە رۆژنامەنوس
 ٣٦.عامر بۆتانی رۆژنامەوس
 ٣٧.ئومید ئەنوەر چالکوانی کۆمەلگای مەدەنی
 ٣٨.ھەلگورد ئەحمەد رۆژنامەنووس
 ٣٩. نەشمیل یاسین رۆژنامەنووس
 ٤٠. ھۆگر حوسێن رۆژنامەنووس
 ٤١. ھاورێ کەلاری رۆژنامەنووس
٤٢.٤٣. عەلی مەحمود رۆژنامەنووس
 ٤٣. چیا یاسین رۆژنامەنووس
 ٤٤. جەلال ھۆرێنی رۆژنامەنووس
 ٤٥. فازل عەباس رۆژنامەنووس
 ٤٦. سەعید محەمەد رۆژنامەنووس
 ٤٧. ھەوار محەمەد رۆژنامەنووس
 ٤٨. ھێمن رەسول شوانی رۆژنامەنووس
٤٩.ھێمن عەلی رۆژنامەنووس
 ٥٠. رێدار محەمەد چالاکوانی کۆمەڵی مەدەنی
 ٥١.شیراز عەبدوڵا رۆژنامەنووس
 ٥٢.ئومێد محەمەد رۆژنامەنووس
 ٥٣. ھەریاد کەریم رۆژنامەنووس
 ٥٤. فەرمان سادق رۆژنامەنووس
 ٥٥. کارزان گەردی رۆژنامەنووس
 ٥٦. ھیمان رەمزی رۆژنامەنووس
 ٥٧. دیاری ئەنوەر رۆژنامەنووس
 ٥٨. ھانا چۆمانی رۆژنامەنووس
٥٩.ھێمن مەحمود رۆژنامەنووس
 ٦٠. تانیا ھەولیری رۆژنامەنووس
 ٦١. ئەحمەد جەمیل چالاکی کۆمەلی مەدەنی
 ٦٢. سیروان حوسێن رۆژنامەنووس
 ٦٣. فەنەر حوسین رۆژنامەنووس
 ٦٤. زیاد کەریم رۆژنامەنووس
 ٦٥. وشیار شێرە کاوەیی پاریزەر
 ٦٦. ھێمن فەرید چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی
 ٦٧. تارا حوسێن چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی
 ٦٨. کارزان کانەبی رۆژنامەنووس
٦٩. دارا عەبدوڵا رۆژنامەنووس
 ٧٠. نەھرۆ عالای رۆژنامەنووس
 ٧١. دلزار لشکری چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی
 ٧٢. کلسوم گەزنەی توێژەری کۆمەڵایەتی
٧٣. دلێر حسین ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر
٧٤ . مەسعود مەلا ھەمزە رۆژنامەنووس
٧٥ . ئەحمەد باڵەکی  رۆژنامەنووس
٧٦ .رێناس عومەر   رۆژنامەنووس
٧٧ .  کاروان عوسمان  رۆژنامەنووس
٧٨ . ھیلین یاسین  چالاکی کۆمەڵی مەدەنی
٧٩ . ھیوا فەقییانی رۆژنامەنووس
٨٠. ئاری عەبدوڵا رۆژنامەنووس
٨١ . عومەر مامە کوردە رۆژنامەنووس
٨٢ . فەرمان رەشاد رۆژنامەنووس


بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکە (٠٧٥٠٤٨٤٧٣٩٠)




PM:02:27:28/10/2015