هەفتەی داهاتوو موچەی مانگی هەشتی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت
بڕیارە چوارشەممەو پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو چەندین شوێنو وەزارەت موچەی مانگی هەشت وەربگرن.
بەپێی هەواڵێكی تۆڕی هەواڵی سلێمانی لە زاری سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی بڵاویكردەوە كە پارەی پێویست لەبەردەستدایە بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی تەمموزی وەزارەتەکانی (شارەوانی و گەشتوگوزار، کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، کەمئەندامان، خانەنشینانی سەربازیی و مەدەنی و ھەرسێ سەرۆکایەتییەکە).
بەوتەی سەرچاوەکە، چاوەڕواندەکرێت سەرەتای ھەفتەی داھاتوو ئەو شوێنانەی ناویان برا، سەرەتا تا ناوەڕاستی ھەفتە موچەکانیان پێبدرێت.
ھەمان ئەو سەرچاوەیە باسی دابەشکردنی موچەی مانگی ھەشتی فەرمانبەرانیشی کردو ڕایگەیاند، لەکۆتایی ھەفتەدا واتە لەچوارشەممە ٤-١١-٢٠١٥ یان پێنجشەممە ٥-١١-٢٠١٥دا دابەشکردنی موچەی مانگی ھەشت دەستپێدەکات، یەکەم وەزارەتیش کە موچەکەی پێبدرێت موچەی وەزارەتی پێشمەرگەیە.
PM:03:38:29/10/2015