سەرۆکی فراکسیۆن زەرد بە پەرلەمانتارێکی یەکێتی دەڵێت: جانەوەر

سەرۆکی فراکسیۆنی زەرد لەپەرلەمانی کوردستان، ئومێد خۆشناو بە پەرلەمانتارێکی بەغدای یەکێتی دەڵێت" جانەور".

ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی زەرد لە ماڵپەڕی فەرمی مەکتەبی رێکخستنی پارتی وەڵامێکی  بەختیار شاوەیس دەداتەوەو دەڵێت" من دارم هەڵبڕی و تۆ بەقسە هاتی". 
 
سەرۆکی فراکسیۆنی زەرد لەو وتارەدا هێرشێکی زۆر قورس دەکاتە سەر پەرلەمانتارەکەی یەکێتی، لەبڕگەیەکدا دەڵێت" جێگای خۆیەتی بەو جانەوەرە بڵێم، خۆش کەلام هێواشبه هێواش تاشتێکت نەشکانوه!".

لە بڕگەیەکی تردا دەڵێت"ئاخر شەرم دەکەم به ڵام ناچاریشم ناونیشانی بابەتەکەت عەیب نەبێ له‌ نێو دووکەوانە دابنێم که دەڵێی: ( دار هه‌ڵبڕە .. دیارە) ئه‌زیزم تۆ ڕاست دەکەی من دارم هه‌ڵبری وتۆ خۆتنەگرت ودەرکەوتی."

دوو رۆژ لەمەوبەر بەختیار شاوەیس لە وتارێکدا هێرشێکی زۆر توند دەکاتە سەر ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی زەرد لەسەر وەڵامێکی ناوبراو بۆ شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئەمڕۆش خۆشناو بەتوندی وەڵامی ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی دەداتەوە.  




PM:10:23:01/11/2015