لەفرۆكەخانەی بەغدا دەست بەسەر دوو فرۆكە چەكدا گیرا كە رەوانەی كوردستان كرابوون

سەرۆكی كۆمسیۆنی ئاسایش‌و بەرگریی لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند لە فرۆكەخانەی بەغدا دەست بە سەر دوو فرۆكەدا گیراوە كە ژمارەیەكی زۆر چەكی سووكیان بۆ هەرێمی كوردستان دەهێنا.

حاكم زامڵی، سەرۆكی كۆمسیۆنی ئاسایش‌و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: ئەمرۆ لە فرۆكەخانەی بەغدا لەكاتی پشكنیندا دەستیان بەسەر دوو فرۆكەی هێزەكانی هاوپەیمان دژی داعشدا گرتووە كە ژمارەیەكی زۆر چەكی سووك (كاتم صوت)‌و چەكی مامناوەند دا گرتووە.

بەوتەی زامڵی فرۆكەكان یەكێكیان سویدی‌و ئەوی دیكەشیان كەندەییە كە بڕیاربووەو بەرەو هەرێمی كوردستان برۆن بەڵام بەهۆی هەڵگرتنی چەكەكان لە بەغدا دەستیان بەسەردا گیراوە.

حاكم زامڵی بابەتەكە بە مەترسیدار نادەبات‌و دەڵێت: یەكێك لە فرۆكەكان لە بنكەیەكی سەربازیی لە كوەیت‌و ئەوەی  دیكەشیان لە بنكەی سەربازیی ئینجرلیكی توركیا بەرەو عێراق هاتوون.

سەرۆكی كۆمسیۆنی ئاسایش‌و بەرگریی لەپەرلەمانی عێراق داوا لە وەزارەتی دەرەوە دەكات تا لێكۆڵینەوە لەو رووداوە بكەن‌و داوای رونكردنەوە لە هێزەكانی هاوپەیمان بكەن.




PM:03:28:02/11/2015