" دوو خۆکوژەکەی دبس کوردن"

داعش رایدەگەیەنێت ئەو دوو خۆکوژەی شەوی رابردوو لە دووبز خۆیان تەقاندەوە کوردن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تویتەر و فەیسبووک، داعش لە بەیانێکدا بڵاویکردەوە هەردوو هێرش بەرە خۆکوژەکەی شەوی رابردوو لە دوبز خۆیان تەقاندەوە کوردن و یەکێکیان ناوی ( ئەبو بەسیری کوردی و ئەوی تریان موحەمەد عومەری کوردیە ).

هەروەها رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی بڵاویان کردەوە کەسی سێهەم کە لەبازگەی دبس – کەرکوک خۆی تەقاندەوە ناوی ( جونەیدا ئەنساری )یە.
داعش لەو بەیانەدا هێرشەکەی سەر ئەو شارەی بەسەرکەوتوو وەسف کرد.

شەوی رابردوو چەکدارانی داعش لە رێگای چەند خۆکوژێکەوە هێرشیان کردە سەر بنکەی پۆلیس و قائیمقامیەتی شاری دوبز و خالێکی پشکنینی نێوان ئەو شارەو کەرکوکی لەئەنجامدا ٩ پۆلیس و ئاسایش شەهدیبوون و ١١ هاوڵاتیش برینداربوون و بۆ چەند کاتژمێرێک بینایەی قائیمقایەتی ئەو شارە کۆنتۆڵکراو دواتر ئازادکرایەوە. 





PM:06:13:04/11/2015