وەزارەتی بەرگری عێراق لە بەیانێکدا رایگەیاند" لەبەر ئەوەی ئەو دوو فرۆكە پڕ چەکەی لە تورکیاو کوێتەوە هاتبوون بۆ عێراق، چەکی بێدەنگیان تیابووە، بۆیە گەڕێندراونەوەو نەهێڵراوە بچن بۆ هەرێمی کوردستان".
وەزارەتی بەرگری عێراق ئەمڕۆ لە بەیانێکی تایبەتدا لەسەر ئەو دوو فڕۆکە پڕ چەکەی لە فڕۆکەخانەی بەغدا نەهێڵرا بچن بۆ هەرێم و گەڕێنرانەوە دەڵێت" بە فەرمانی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئەو دوو فڕۆکەیە گەڕێندرانەوە بۆ هەریەک لە وڵاتی کوەیت و تورکیا، چونکە لەنێو لیستی ئەو چەکانەدا کە لەنێو هەردوو فڕکەکەدا بوون، دەمانچەی " بێدەنگی " تیا نەبوو، بەڵام لە بارەکاندا هاتبوو".
لە بەیانەکەدا هاتووە "ئەو لیژنانەی لە فڕۆکەخانەی بەغدا بە بڕیاری فەرماندەی هێزە چەکدارەکان ( عبادی ) پێکهێنراوە کارەکانیان بەپێی ڕێنومای و زۆر ورد ئەنجام دەدەن بۆ ئەو فڕۆکانەی دێن بۆ عێراق و، لسیتی ئەو بارەی پێیانە بەراوردی دەکەن لەگەڵ ئەو بارەی لەنێو فڕۆکەکاندایە، ئەگەر هاوتا بوون ئەوا رێگایان پێدەدرێت بێنە عێراق و ئەگەر نە دەگەڕێنرێنەوە وەک ئەوەی لەگەڵ ئەو دوو فڕۆکەیەدا پیادە کران".
لە بەیانەکەی وەزارەتی بەرگری عێراقدا هاتووە " لە نێو هەردوو فڕۆکەکەدا کە وا بڕیار بووە بچێت بۆ هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک دەمانچەی بێدەنگی تیا بووە، لەگەڵ ژمارەیەک چەکی رەشاشی بچووک، لەبەر دەمانچە بێدەنگەکان گەڕێندراوەتەوە".
وەزارەتی بەرگری دەڵێت" چەند رۆژێک لە فرۆکەخانەی بەغدا بارەکە هێڵراوەتەوەو بەرپرسانی فڕۆکەخانە نەیانهێشتووە بچێت بەرەو هەرێم، تا دەمانچە بێدەنگەکان رادەستیان
نەکات، چونکە چەکەکانی تر مۆڵەتیان هەبوو".
بەرپرسانی فڕۆخانە پاشئەوەی وێنەی بارەکان بە دەمانچە بێدەنگەکانەوە دەگرن، بەبڕیاری عەبادی دەنێردرێنەوە بۆ کوەیت و تورکیا، نەک هەرێمی کوردستان.