یه‌کێتی: گۆڕان که‌لتوری باره‌گا سووتانی نه‌هێناوه"

ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی سه‌عدی پیره‌ ده‌ڵێت" سوتانی بارەگا كلتورێكە گۆڕان نەیهێناوە بۆ هەرێمی كوردستان و ئەم كلتورە پێش گۆڕان هەبووە".

سه‌عدی پیره‌ ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له‌چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " هەڵكوتانە سەر بارەگا و سوتانی بارەگای حیزبەكان كلتورێكە گۆڕان نەیهێناوە، من نامەوێت بچمە وردەكاری زیاتر، بەڵام دەبێت سوتانی بارەگاكان پۆلیس و دادگا كاری لەسەر بكەن چونكە ئەوە كاری ئەوانە".

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەوەش دەخاتەڕوو خۆپیشاندان و سوتانی بارەگای حیزبەكان و ناڕەزایی خەڵک ئەنجامن نەک هۆكار، هۆكاری سەرەكی ئەو قەیرانانەن كەئێستا لەهەرێمی كوردستاندا هەن".

ناوبراو ده‌ڵێت" لەهەرێمی كوردستاندا سەرەڕای هەبونی قەیرانی دارایی و قەیرانی موچە لەهەمانكاتدا قەیرانێكی یاسایی سیاسیمان هەیە كە ئەویش قەیرانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانە".

پیرە لەوەڵامی پرسیارێكدا ئایا نێوانگیری پارتی و گۆڕان دەكەن وەک یەكێتی، دەڵێت "نەخێر ئێمە نێوانگیری ناكەین و بەشێكین لەچارەسەر لەنێوان عینادی گۆڕان و بوغرابونی پارتی دەمانەوێت هێڵی سێهەم هەڵبژێرین".

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەوەش دەخاتەڕوو خۆپیشاندان و سوتانی بارەگای حیزبەكان و ناڕەزایی خەڵک ئەنجامن نەک هۆكار، هۆكاری سەرەكی ئەو قەیرانانەن كەئێستا لەهەرێمی كوردستاندا هەن".




PM:01:22:08/11/2015