بارزانی پرسی دەوڵەتی كوردی یەكلایی دەكاتەوە

مەسعود بارزانی هەڕەشەی ئەوە دەكات ئەگەر گفتوگانی نێوان هەرێمی كوردستان‌و بەغدا سەركەوتوو نەبن، سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان رادەگەیەنرێت.

سەرچاوەیەك كە ناوی ئاشكرا نەكردوە بە ماڵپەڕی سكای پرێسی راگەیندوە كە بارزانی تەئكیدی لەوەكردووەتەوە ئەگەر ئەمجارە وەفدی حكومەتی هەرێم كە بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا سەردانی بەغداد بكات سەركەوتوو نەبێت، پرسی دەوڵەتی سەربەخۆ یەكلای دەكاتەوە و هەرێمی كوردستان لە عێراق جیادەكاتەوە.

رۆژی رابردوو وەفدێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدایان كرد، بەڵام لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆنەبوونەوە.

هەرچەندە بارزانی تا ئێستا هیچ لێدوانێکی رەسمی لەو بارەیەوە بلآونەکردۆتەوە.


PM:03:00:08/11/2015