یه‌كێتی: تۆ بڵێی بارزانی ئاگای لەكەناڵی زاگرۆس نەبێت؟
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی ڕایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ڵوێستی چوارلایه‌نه‌كه بۆ پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، نه‌گۆڕاوه و هاوهه‌ڵوێستن، ده‌شڵێت: پارتی زه‌ره‌رێكی گه‌وره ده‌كات به‌و هێرشی ڕاگه‌یاندنه‌ی ده‌ستیپێكردوه، ده‌شپرسێت: ئایا بارزانی ئاگای له‌و هێرشانه نییه.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ڕۆڵی نێوه‌ندگیر نابینێت، به‌ڵكو هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر هه‌موو كێشه‌كان هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخه‌كه گفتوگۆ ده‌كات.
پیره، پێشیوایه: هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی كه‌ناڵی زاگرۆسی پارتی، هه‌موو سنورێكی تێپه‌ڕاندوه‌و خودی پارتیش زه‌ره‌ری گه‌وره ده‌كات به‌و جۆره له كاركردنی ڕاگه‌یاندن، ده‌شڵێت: تۆ بڵێی بارزانی ئاگای له كه‌ناڵی زاگرۆس نه‌بێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ته‌ئكیدیش ده‌كاته‌وه، كه هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه‌ی ڕوویانداوه، كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی "گۆڕان و یه‌كێتی و یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵ" نه‌بوه و چوار لایه‌نه‌كه بۆ پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، هه‌ڵوێستییان وه‌ك خۆی ماوه.
PM:04:06:08/11/2015