سلێمانی.. سبەینێ خۆپیشاندان دەكرێت
بڕیاروایە سبەینێ پێنجشەممە ژمارەیەك لە خوێندكارانی زانكۆكانی كورستان لەبەردەم زانكۆی سلێمانی بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان خۆپیشاندان بكەن.
لەبەیاننامەیەكدا نوێنەرایەتی قوتابیان و خوێندکارانی زانکۆکانی کوردستان رایدەگەیەنێ دوای بڵاوکردنەوەی چەندین یاداشتنامە و ئاڕاستەکردنی بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و گەیشتنی بەشێوەی ڕاستەوخۆ، بەڵام تا ئێستە وەڵامێکی ئەرێنییان دەست نەکەوت، لەبەرئەوە وەک نوێنەرایەتی قوتابیان و خوێندکارانی زانکۆکانی کوردستان بڕیاریان دا سبەی جارێکی تر لەبەردەم پارێزگای سلێمانی خۆپێشاندان دەست پێبکەنەوە.
لە بەیانامەکەدا هاتووە "تا ئێستە وەزارەتی خوێندنی باڵا دوو بڕیاری دەرکردووە کە ژمارەیەکی زۆر کەم لە قوتابیان و خوێندکاران لێی سوودمەند بوونە، بڕیاری یەکەم پێدانی دە نمرە کە لە زۆربەی زانکۆکان جێبەجێ نەکرا، بڕیاری دووەم کارئاسانی کردن بۆ ئەو خوێندکارانەی لە دوو وانە کەوتوون لە دوو قۆناخی جیاوازی خوێندندا".
هەروەها ئەوەش دەخەنەڕوو "داواکاری سەرەکی ئێمە ئەوەیە بڕیارێک دەربچێت لە بەرژەوەندی گشتی بێت، کە ھەر قوتابی و خوێندکارێک لە قۆناخێکی زانکۆ لە دوو وانە کەوتبێت بە دەرچوو ئەژمار بکرێت، لەبەر ئەوە ئێمە سبەی لەبەردەم پارێزگای سلێمانی دەست دەکەینەوە بەخۆپێشاندان بەمەبەستی جێبەجێکردنی داواکارییەکەمان کە بریتیە لە زیادکردنی عبور بۆ دوو وانە لە تێکڕای زانکۆکانی کوردستان.
PM:04:15:11/11/2015