عێراق دراوێكی نوێی خستە بازاڕەوە
بانكی ناوەندی عێراق دراوی جۆری 50 هەزار دیناری دەخاتە بازاڕەوە، كە بە زمانەكانی عەرەبیو كوردیو ئینگلیزی لەسەری نوسراوە.
لەبەیاننامەیەكدا بانكی ناوەندی عێراق ئاشكرایكرد، بەمەبەستی تەواوكاری لەهەیكەلی جۆری دراوی عێراقیدا، ئەمڕۆ دراوی جۆری٥٠ هەزار دیناری خستووەتە بازاڕەوە.
بەپێی ئەو ڕاگەیەندراوەی بانكی ناوەندی عێراقی، لە لای چەپی ئەم پارەیە وێنەی یەكێك لە تاڤگەكانی كوردستانی لەسەرە، لەناوەراستیشدا وێنەی دارخورماو ناعورەكانی سەر ڕووباری فوراتی لەسەرە.
بانكی ناوەندی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، جگە لەزمانی عەرەبی، بەهەریەكە لەزمانی ئینگلیزی و كوردی لەسەری نوسراوە( بانكی ناوەندی عێراق، پەنجا هەزار دینار).
PM:08:12:11/11/2015