جه‌عفه‌ر ئیمینكی راپۆرتێك لەسەر پەرلەمان رەتدەكاتەوە
نوسینگه‌ی جه‌عفه‌ر ئیمینكی، ڕاپۆرته‌كه‌ی ئینستتیوتی په‌ی له‌سه‌ر كاره‌كانی په‌رله‌مان ڕه‌تده‌كاته‌وه‌و به چه‌واشه‌كاری وه‌سفی ده‌كات. ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر ڕوی له‌نوسینگه‌كه‌یان بكردایه نه‌ك هه‌ر راپۆرته‌كه‌ی لێ وه‌رنه‌ده‌گیرا، به‌ڵكو پێشوازیش له‌خاوه‌نه‌كه‌ی نه‌ده‌كرا.
نوسینگه‌ی جه‌عفه‌ر ئیمینكی له‌راگه‌یه‌نراوێكدا راپۆرته‌كه‌ی ئینستتیوتی "په‌ی" بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان له باره‌ی رۆڵی چاودێری په‌رله‌مان به‌شێواندنی راستییه‌كان‌و لادان له‌كاری راسته‌قینه‌ی رێكخراوه ناحكوومییه‌كان ناوده‌بات و ده‌ڵێت، بابه‌تی كۆبونه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كان‌و دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان‌و هه‌وڵدان بۆ بچووككردنه‌وه‌و بایه‌خی په‌رله‌مان، هه‌وڵدانه بۆ خزمه‌تكردنی مه‌رامێكی سیاسی دیاریكراو.
راشیگه‌یاندوه، سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر ڕوی له‌نوسینگه‌كه‌یان كردایه نه‌ك هه‌ر راپۆرته‌كه‌ی لێ وه‌رنه‌ده‌گیرا، به‌ڵكو پێشوازیش له‌خاوه‌نه‌كه‌ی نه‌ده‌كرا، هه‌ر بۆیه سه‌رله‌به‌ری ڕاپۆرته‌كه ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
رۆژی 9ی ئه‌م مانگه ئینستتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌پێدان، راپۆرتێكی له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی شه‌ش مانگی ڕابردووی كاره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌و ره‌خنه‌ی توندی له ڕێگریكردن له‌یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مان گرت‌و به پێشێلكاریی یاسایی‌و شكاندنی شكۆی گه‌وره‌ترین ده‌زگای یاسادانان له‌كوردستان وه‌سفكرد.
PM:04:20:12/11/2015