فۆتۆ.. داگرتنی ئالآی داعش لەلایەن گەریلایەکەوە لەسەر سایلۆی شەنگال
بارزانی بەبۆنەی رزگارکردنی شەنگالەوە ئەمڕۆ دوو پەیامی ئاراستەی خەڵکی کوردستان کرد، پەیامی یەکەمی هەموو هێزەکانی تری فەرمۆاشکرد، لە پەیامی دووەمدا دیسان گەریلاو شەڕڤانانی یەپەگەی فەرامۆشکردەوە.
بارزانی پێش کەمێک لەمەوبەر پەیامی دووەمی بەبۆنەی ئازادکردنی شەنگالەوە ئاراستەی خەڵکی کوردستان کرد لەم پەیامەدا پیرۆزبایی لەهەموو هێزە بەشداربووەکانی پێشمەرگە بە هێزەکانی ٧٠ یەکێتیشەوە کرد، تەنها هێزەکانی شەڕڤانان و گەریلای فەرامۆش کرد.
لەم پەیامە نوێیەدا بارزانی سوپاسی " سوپاسی بێ پایانی خۆم ئاراستەی پێشمەرگەكانی فەرماندەیی زێرەڤانی و یەكەكانی پێشمەرگەی ڕۆژئاوا، فەرماندەیی شنگال، فەرماندەیی دهۆك، فەرماندەیی هێزەكانی پشتیوانیی یەك، فەرماندەیی بارزان، لەشكری تایبەتی یەك، لەشكری گولان، لەشكری تایبەتی دوو، هێزی دژەتیرۆر، هێزی تایبەتی یەك، هێزی 32، هێزی ژینگەی دهۆك، لیوا هاوبەشەكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، لیوای 4، لیوای 8، لیوای 12، لیوای ـی111ـی سەر بە یەكەی حەفتا و، هێزە خۆبەخشەكان دەكەم كە بە ئیرادەیەكی پۆڵایین بەشداری ئۆپڕاسیۆنی ئازادكردنی شنگال بوون. سوپاسی یەكەكانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی كوردستان دەكەم كە ڕۆڵی كاریگەرییان لە بەڕێوەچوونی ئۆپڕاسیۆنەكە و گەیاندنی زانیاریی دروست و هەماهەنگی لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان و دانانی پلانی ڕزگاركردنی شنگالدا هەبوو".