وەزارەتی كار هەواڵێكی دامەزراندن رەتدەكاتەوە
وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی رەتیدەكاتەوە كە هیچ هەڵێكی دامەزراندن لە به‌رێوبه‌رایه‌تی كه‌مئه‌ندامان هەبێت.
محەمەد عومەر كانی، به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: "وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هیچ هه‌لێكی دامه‌زراندنی رانه‌گه‌یاندووه‌و ئه‌م ئاگاداریه‌ش په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه نییه".
ئاشكراشیكرد، "ئه‌و ئاگادارییه‌ی له به‌شێك له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بڵاوكراوه‌ته‌وه، په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عیراقه‌وه هه‌یه‌و هه‌ركات هه‌ر هه‌لێكی دامه‌زراندن هه‌بێت له رێگای راگه‌یه‌ندراو و میدیاكانه‌وه بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه".
PM:09:24:16/11/2015