پەرلەمانی عێراق بودجه‌ی په‌سه‌ند نه‌كرد
پەرلەمانی عێراق لەكۆبوونەوەی ئەمرۆیدا بودجه‌ی ساڵی (2016) په‌سه‌ند نەكرد‌وڕه‌شنوسی بودجه‌كه ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌مه‌به‌ستی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی داهاتووی عێراق كۆبووه‌وه، به‌ڵام له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا نه‌توانرا بودجه‌كه په‌سه‌ند بكرێت، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و كێشانه‌ی له‌بودجه‌ی ساڵی داهاتووی عێراقدان.
له‌ئێستاشدا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕه‌شنوسی بودجه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كاته‌وه، ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی دوباره پێداچونه‌وه به‌و بودجه‌یه‌دا.
PM:04:26:17/11/2015