سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، " لە یەكێك لە نەخۆشخانە ئەهلیەکانی سلێمانی لە كاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری منداڵبوون بۆ ژنێك، گورچیلەیەكیان دەرهێناوەو ژنەکەش دەڵێت: لێیان دزیوم".
سۆران عومەر سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە پۆستێکدا نوسیویەتی:"سكاڵایەك هاتە نوسینگەی پەرلەمان لەسلێمانی، تێیدا نوسراوە "بۆ منداڵ بوون لەنەخۆشخانەیەكی ئەهلی نەشتەرگەری بۆ كراوە و كوڕێكی بووە، بەڵام پاش چەند ڕۆژێك توشی ئازار دەبێ! ئێستا دەردەكەوێ گورچیلەی چەپی لەو نەشتەرگەریەدا دەرهێنراوە".
ئەو پەرلەمانتارە ئەوە ئاشکرا دەکات کە دوێنێ ١١/١٨ لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لەسەر ئەو مەسەلە پێكهێنراوە و چاوەڕێی ئەنجامەکەی دەکەن.