پەرلەمانی عێراق بڕیارێكی نوێی دژی داعش پەسەند كرد

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمرۆ پێنجشەممە پرۆژە یاسای فیلتەركردنی ماڵپەڕە ئینتەرنێتییەكانی گروپی داعش‌و ئەو میدیا‌و سەتەلایتانەی پرۆگانەدە بۆ تیرۆر دەكەن پەسەندكرد.

بەپێی هەواڵێكی سۆمریە نیوز، ئەم پرۆژە یاسایە سەرەڕای داخستنی سەرجەم ئەو پێگەی ئینتەرنێتیانەی سەر بەداعشن، كەناڵە سەتەلاتییەكان‌و ئەو میدیانەش كە پاگەندە بۆ تیرۆریزم دەكەن دادەخرێن.

ئەمرۆ كۆبوونەوەی سی‌و نۆیەمی پەرلەمانی عێراق لەسەرۆكایەتی سەلیم جبوری‌و بە بەشداری 213 پەرلەمانتار بەڕێوەچوو.




PM:03:05:19/11/2015