یەکێتی بۆ کۆبوونەوەی داهاتووی لەگەڵ پارتیدا چی پێیە ؟

سەرەتای هەفتەی داهاتوو یەکێتی لەگەڵ پار`تی کۆدەبێتەوەو هەموو ئاماژەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن کۆبوونەوەیەکی گرنگ دەبێت لە پرۆسەی سیاسی کوردستاندا، رۆژنامەیەکی عێراقیش ناوەرۆکی ئەو پێشنیارانە دەخاتە روو کە یەکێتی دەیخاتە بەردەم پارتی.

رۆژنامەی " الصباح " ، رۆژنامەی فەرمی عێراق بڵاویکردەوە کە یەکێتی نیشتمانی لە کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتوودا کە رۆژنامەکە بە کۆبوونەوەیەکی گرنگ وەسفی دەکات، پرۆژەی پێیە بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی هەرێم کە چوار مانگە لە قەیرانێکی سیاسیدا دەژی.

بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەکە یەکێتی چەند پێشنیاری نوێی پێیە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکەو لەیەک نزیک کردنەوەی  رای لایەنە ناکۆکەکان.

گەڕانەوەی بارودۆخی سیاسی هەرێم بۆ پێش ١٠/١٢ کە رێگا لەسەرۆکی پەرلەمانی کوردستان گیرا بچێتە هەرێم و وەزیرەکانی گۆڕان لە حکومەت دەرکران، پرۆژەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکان دەچنەوە سەر کارەکانی خۆیان، بەرامبەر ئەوەی پەرلەمان دوای دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی بڕیارێک دەربکات مەسعود بارزانی کارەکانی سەرۆکی هەرێم راپەڕێنێت تا هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان. ( وەک رۆژنامەی " الصابح " ئاماژەی بۆ دەکات ).

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەکە راسپاردنی بارزانی بۆئەوەی کارەکانی سەرۆک هەرێم ئەنجام بدات، سێ مانگ سێ مانگ، یان شەش مانگ، شەش مانگ دەبێت بە پێی ئوە رێککەوتنەی لایەنەکان پێیدەگەن. 




PM:02:58:20/11/2015