کۆبوونەوەی یەکێتێ و پارتی دەستی پێکرد

کۆبوونەوەی وەفدی پارتی و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر پرسەکانی هەرێم لەهەولێر دەستیپێکرد.

وەفدەکەی یەکێتی پێکهاتووە لە: مه‌لا به‌ختیار، قوباد تاڵه‌بانی‌، حاكم قادر، سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌.

وه‌فده‌كه‌ی‌ پارتیش پێكهاتووه‌ له نێچیرڤان بارزانی‌، فازیل میرانی‌، رۆژ نوری‌ شاوه‌یس، دڵشاد شه‌عبان.

ئەو پرسانەی باس دەکرێن وەک چاودێران ئاماژەی بۆ دەکەن ئاسایی کردنەوەی بارودۆخی پەرلەمان و حکومەتی هەرێم و پرسی سەرۆکایەتی هەرێم.

لە مانگی رابردوودا لە کۆبوونەوەیەکی ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی ومحەمەد فەرەج و بارزانیدا باس گۆڕینی سەرۆکایەتی پەرلەمان بە نوێنەرەکەی پارتیشەوە کراوەو، بارزانی پێی باش بووە، پێدەچێت ئەمە یەکێک بێت لە پرسەکان .

ئەوەی تا ئێستا سوورە لەسەر رای خۆی بزووتنەوەی گۆڕانە کەئەوان سوورن لەسەر گەڕانەوەی بارودۆخ بۆ پێش ١٠/١٢ و مانەوەی د. یوسف محەمەد وەک سەرۆکی پەرلەمان.




AM:11:45:22/11/2015