له کۆنگره‌ی رۆژنامه‌گه‌ری نێچیرڤان بارزانی و مه‌لا به‌ختیار، نێچیرڤان بارزانی وتی" ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه سه‌ره‌تایه‌کی نوێیه بۆ په‌یوه‌ندی نێوان یه‌کێتی و پارتی به تایبه‌تی و، له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی تر به‌گشتی".
له‌و کۆنگره رۆژنامه‌گه‌ریه‌دا که له‌هه‌ولێر دوای کۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌کێتی سازکرا، نێچیرڤان بارزانی وتی" ئه‌وله‌ویه‌تی کارکردنمان رێکخستنه‌وه‌ی ناو ماڵی کورده بۆ ئه‌و پێشهاتانه‌ی له عێراق و ناوچه‌که له‌ئارادایه".
سه‌رۆکی وه‌فدی پارتی ئه‌وه‌ی ئاشکرا کرد که وه‌فدی یه‌کێتی پێشنیاری نوێیان پێبووه‌و لای خۆیان دیراسه‌ی ده‌که‌ن و دواتر وه‌ڵامی یه‌کێتی ده‌ده‌نه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی بچێته ناو ورده‌کاری پرۆژه پێشنیار کراوه‌که‌ی یه‌کێتیه‌وه.
وتیشی: ئێمه وه‌كو یه‌كێتی ده‌وری ناوبژیوان نابینین، به‌ڵكو به‌شێك ده‌بین له‌چاره‌سه‌ر.
مه‌لا به‌ختیار ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ش کرد که رێککه‌وتنی ستراتیژی نێوان یه‌کێتی وپارتی هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده بابه‌تی کۆبوونه‌وه‌که نه‌بووه.
سه‌باره‌ت به‌هه‌بوونی مه‌رجه‌وه له‌لایه‌ن گۆڕانه‌وه له‌سه‌ر پارتی، نێچیرڤان بارزانی وتی " ئێمه‌و ئه‌وان نابێت باس له‌مه‌رج بکه‌ین".
وابڕیاره له رۆژانی داهاتوودا وه‌فدی یه‌کێتی نیشتمانی له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی پێشنیاریان کردووه له‌گه‌ڵ گۆڕان و لایه‌نه‌کانی تر کۆببنه‌وه.