توركیا ناوچەی دژە فڕین لەسوریا رادەگەیەنێت

سەرچاوە فەرمییەكانی توركیا ئەمرۆ رایانگەیاند كە لەماوەی یەك یان دوو هەفتەی داهاتوودا "ناوچەی دژە فڕین" لە "باكوری سوریا"رادەگەیەنن.

بەپێی سەرچاوە توركییەكان "ناوچەی دژە فڕین" لەسەر پێشنیاری‌و پشتیوانی فەرەنسا‌و پشتیوانی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دروست دەكرێت.
بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی شەرقولئەوست، لەپاش كۆبوونەوەی گروپی 20 كە بەم دواییانە لە توركیابەڕێوەچوو، بابەتی ناوچەی دژە فڕین لەرۆژئاوای كوردستان بڕیاری لەسەر دراوە.

كوردانی رۆژئاوا دژایەتی ئەم بڕیارەی حكومەتی توركیا دەكەن‌و بە دەستوەردان لەكاروباری رۆژئاوای كوردستان‌و یارمەتیدانی داعشی دەزانن.




PM:07:27:22/11/2015