سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، د، یوسف محەمەد لەیادی کۆچی دوایی دانیاڵ
میتراندا دەڵێت" ئه‌وه‌ی وای له خاتوو میتران کرد که کوردستان به وڵاتی
خۆی بزانێ گه‌شه‌ی دیموکراسی و هاتنه ئارای ده‌زگاو ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی بوو، ئه‌مڕۆ
هه‌موو ئه‌مانه له مه‌ترسیدان".
لەپەیامێکدا کە کۆپیەکی بۆ سپی نێردراوە، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە
ساڵیادی کۆچی دوایی دانیاڵ میتراندا، دەڵێت: خاتوو میتران سه‌ردانی کوردستانی کرد
میوانی په‌رله‌مانی کوردستان بوو. په‌رله‌مان جێگایه‌كی شایسته بوو بۆ میوانداری دۆستێکی وه‌ک ئەو، چونکه
په‌رله‌مان ماڵی".
دەقی پەیامەکە:
له ساڵیادی کۆچی دوایی دانیاڵ میتراندا
چوار ساڵ له‌مه‌وپێش 'دایکی کورد' خاتو دانیاڵ میتران له ته‌مه‌نی 87
ساڵیدا کۆچی دواییکرد. خاتوو میتران له سه‌ره‌تای
ته‌مه‌نییەوه به‌شێک بوو له به‌رخۆدانی گه‌لی فه‌ره‌نسا، له‌وێشدا به فرانسو میترانی
هاوسه‌ری ئاشنا ده‌بێت. به‌رێزیان دۆستی هه‌موو گه‌له به‌شخوراوه‌کانی دونیابوو؛
له نێویانیشیدا گه‌لی کورد. دواجار پێش مردنی، که خاتوو میتران سه‌ردانی کوردستانی
کرد میوانی په‌رله‌مانی کوردستان بوو. په‌رله‌مان جێگایه‌كی شایسته بوو بۆ میوانداری
دۆستێکی وه‌ک ئەو، چونکه په‌رله‌مان ماڵی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵکه.
ئه‌مڕۆ که یادی ئه‌م رووداوه
خه‌مناکه ده‌که‌ینه‌وه، سه‌رباری مه‌رگی ئازیزێک، خه‌مناکین به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و به
ئاگابێت له قه‌یرانه‌کانی ئه‌مڕۆی کوردستان دڵته‌نگ ده‌بێت. ئه‌وه‌ی وای له خاتوو
میتران کرد که کوردستان به وڵاتی خۆی بزانێ گه‌شه‌ی دیموکراسی و هاتنه ئارای ده‌زگاو
ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی بوو، ئه‌مڕۆ هه‌موو ئه‌مانه له مه‌ترسیدان.
باشترین شێوازی یادکردنه‌وه‌ی خاتو میتەران کۆڵنه‌دانه له فه‌راهه‌مکردنی
خه‌ون و ئاواته‌کانی، له پته‌وکردنی دۆستایه‌تی نێوان کوردستان و فه‌ره‌نسا و سوربوونه له سه‌ر به مه‌دەنی بوونی هەرێمی کوردستان.