نوسه‌ری ناوداری تورکی ئیسماعیل بێشکچی که ئێستا له کوردستانه له‌گه‌ڵ هه‌موارکردنه‌وه‌ی رێککه‌وتنی ستراتیژی نێوان یه‌کێتی‌و پارتیدایه.
له کۆرێکدا دوێنێ 11/24 به‌ناونیشانی " ئه‌گه‌ره‌کانی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی کوردی" له ئه‌کادیمیای کوردی له‌هه‌ولێر نوسه‌ری گه‌وره‌ی تورکیا ئیسماعیل بێشکچی به پێویستی زانی که رێککه‌وتنامه‌ی ستراتیژی نێوان یه‌کێتی و پارتی له‌سه‌ر رۆشنایی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی کوردی هه‌موار بکرێته‌وه‌و ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌په‌سه‌ندیشی نازانن ئه‌وا ده‌توانن ببنه ئۆپۆزسیۆن".
بێشکچی وتیشی " ده‌بێت له‌به‌ر رۆشانی ئه‌و هه‌موارکردنه‌وه‌ی رێککه‌وتنی ستراتیژی کار بکرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه جێانکۆکه‌کان و دواتر ئه‌نجامدانی راپرسی بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی کوردستان".
ئه‌و بیرمه‌نده ناسراوه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کردووه که له وڵاتانی ناوچه‌که کورد‌و ئه‌رمه‌ن و جووله‌که‌کان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تیان نه‌بووه، له‌سه‌ده‌ی رابردوودا رووبه‌رووی جینۆساید بوونه‌ته‌وه، دواتر ئه‌رمه‌ن و جووله‌که بوونه‌ته خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆیان، ده‌بێت کوردیش له‌م سه‌ده‌یه‌دا ببێته خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی کوردی.