پاش "وەرگرتنی بەڵێننامە" خوێندكارەكەی هەولێر ئازاد كرا
لەدوای ئەوەی هەینی رابردوو خوێندكاریكی زانكۆی ئیشق لە لایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیركرا، دوێنێ ئازاد كراو سەرچاوەیەكیش دەڵێت بەڵێننامەی پێ پڕكراوەتەوە.
رۆژی هەینی رابردوو بارزان ناسر، خوێندكاری زانكۆی ئیشق بەتۆمەتی بەشداریی لەخۆپیشاندانەكانی شاری قەڵادزێ دەستگیركرا.
لەمبارەیەوە د. شێركۆ حەمەئەمین، ئەندامی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان بە سپی راگەیاند: ئەو خوێندكارە پاش لێكۆڵینەوە دوێنێ سێشەممە لەلایەن ئاسایشەوە ئازاد كراوە.
هەر لەمبارەوە سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی راگەیاند: ئاسایشی هەولێر بەڵێننامەی بەو خوێندكارە پڕ كردوەتەوە كە چیتر بەشداری خۆپیشاندان نەكات.
PM:02:46:25/11/2015