لەشەنگال دوو فەوجی كورد شەڕیانە، یەكێكیان سەر بە پارتییە
پاش ئەوەی ئەمرۆ لەشەڕو پێكدادانێكدا لەنێوان چەكدارانی كوردی ئێزیدی‌و موسڵمان ژمارەیەك كوژران، ئێستاش شەڕ لەنێوان دوو فەوجی كوردی ئێزیدی لەشەنگال بەردەوامە‌و كوژراو‌و برینداریش هەیە.
سەبارەت بە رووداوەكەی ئەمرۆی شەنگال غه‌یاس سورچی كارگێری مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی راگه‌یاند: گوندێك له باشوری قه‌زای شه‌نگال كه ناوی (قابوسیا)یه‌و تائێستا له‌ژێر ده‌ستی تیرۆرستانی داعشدایه و دانیشتوانی گونده‌كه كوردی موسڵمانن، ناوه‌ناوه خه‌ڵكی ئه‌م گونده بۆ خۆ رزگاركردن له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش گونده‌كه‌یان به‌جێده‌هێڵن و به‌ره‌و ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزی پێشمه‌رگه هه‌ڵدێن،
وتیشی: ئه‌مڕۆ به‌هه‌مان شێوه ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر كه مه‌ڕوماڵاتی خانه‌واده‌یه‌كی كوردی موسڵمانی ئه‌و گونده‌ی تیادا بووه، له‌و گونده‌وه به‌ره‌و شوێنه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزی پێشمه‌رگه له شه‌نگال هاتووه، له‌رێگادا چه‌ند چه‌كدارێكی كوردی ئێزیدی ده‌ستڕێژیان له ئۆتۆمبێله‌كه كردوه له ئه‌نجامدا خاوه‌نی باره‌كه‌و شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه‌ش كوژراوه، هه‌ر له‌و رووبه‌ڕووبونه‌یه‌دا چه‌كدارێكی ئێزدییه‌كان كوژراوه.
وتیشی: به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ستكه‌وتوون مه‌فره‌زه‌كه‌ی هێزی ئێزدییه‌كان 6 كه‌س بوون و له‌و رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌دا یه‌كێكیان كوژراوه‌و 5 كه‌سه‌كه‌ی تریان له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه ده‌ستگیركراون بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت له‌سه‌ر رووداوه‌كه.
بەدوای ئەم رووداوە كەمێك پێش ئێستا شەڕ لەنێوان دوو فەوجی كوردی ئێزیدی لە شەنگال دەستی پێكردوە. لەمبارەیەوە جەمیل خدر بەرپرسی مەڵبەندی شنگالی یەکێتی بەSNNی ڕایگەیاند:لەئێستادا شەڕەکە بەردەوامە‌و چاوەڕوانی ھێوربوونەوەی دەکەن، تا زانیاری ورد لەسەر ئەو شەڕە وەربگرن، چونکە دوورە لەھێزەکانەوە.
وتیشی:"ھۆکاری سەرەکی شەڕەکە بۆ مەڕوماڵات دەگەڕێتەوەو لەھەردولاش کوژراو ھەیە، بەڵام بەوردی نەزانراوە تا ئێستا".
بەرپرسی مەڵبەندی شنگالی یەکێتی دەڵێت: یەکێک لەفەوجەکان سەر بەپارتی دیموکراتی کوردستانە، بەڵام فەوجەکەی تر ڕوون نەبووەتەوە سەر بەچی لایەنێک یان کێیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تائێستا تەواوی کێشەکە ڕوننەبووەتەوە، بەڵام تەنھا ئەو زانیارییە ئاشکرابووە کە پێشتریش ئەو دوو فەوجە گرژی کەوتوەتە نێوانیان، پێشتریش لەیەکتریان کوشتووە.
PM:09:52:25/11/2015