لاپهرهیهکی زانستی لهسهر ئهو ههواڵهی رووداو دهنووسێت که چهند هاوڵاتیهک بوونهوهرێکی گهورهی هاوشێوهی مرۆڤیان لهناوچهی ههریر بینیبوو، ئهو لاپهڕه زانستیه دهڵێت" ئەم بوونەوەرە لە زۆربەی وڵاتانی دونیا بینراوە".
له بابهتهکهدا که لهلایهن نوسهر " خاڵه قازیهوه" نوسراوهو لهپهیجی داهاتوویهکی نوێ له تۆڕی کۆمهڵایهتی فهیسبووکیش بڵاوکراوهتهوه دهڵێت"ئەم بوونەوەرە لە زۆربەی وڵاتانی دونیا بینراوە و کوردستان یەکەم شوێن نیە کە ئەم بونەوەرەی لێ دیترابێ،،ئەم بوونەوەرە بە ئینگلیسی پێی دەڵێن ،بیگ فووت یا لاق گەورە و هەروەها ساسکاچی شی پێ د ەڵێن،بەرزایەکەی بۆ ٧ تا ٩ فووت ئەبێ کە نزیک بە دوو میتر و نیو تا سێ میتر دەبێ و جاری وایە نزیکەی ٢٠٠تا ٣٠٠ کیلۆش قورسایەتی".
لهو بابهتهدا " خاڵه قازی " نوسهر داوا لهخهڵک و حکومهت دهکرێتن کهبههیچ جۆرێک نهیکوژن " بوونەوەرێکی زۆر بێ ئازار و ئارامە،،لە ئینسان دووری دەکا و زۆریش وشیار و چالاکە،،خواردنی گیا و میوە و ڕەگی دار و خۆڕسکە سروشتێکانە،،،جێگای ترس نیە و تکاش وایە لە هەر شوێنێک توشی هاتن ،مەیکووژن یا ئازاری مەدەن".
لهبابهتهکهدا هاتووه " بەڵام ئەوەی بۆ من زۆر جێگەی سرنج بوو ،لە بەشی یەکەم دا بێ ئاگایی کاناڵی ڕوداو وەک مێدیایەکی زەبەلاح لە سەر بەسیت ترین زانستی عیلمی لەم بوارەوە بوو بۆ ئاگادار کردنەوەی خەڵک و دووهەم بێ ئاگایی ئەو هەمۆ خەڵکەی کە سەدان کامێنتیان لە ژێری هەواڵەکە نوسیوە ،،و نە تەنها نەیانزانیوە چیە ،بەڵکوو دیتنی ئەو بونەوەرەش بۆتە هەڵەیەکی حکومەت و ئەویش تێکەڵ بە خیانەتەکانی دەسەڵاتداران کراوە".
ئەوەی بە لای منەوە سەیرە ئەوەیە کە ئەو هەمۆ خەڵکە،،، کە کاتی خۆیان لەسەر ئینتێرنێت بەسەر دەبەن ..بۆ جودا لە شەڕە پەڕۆ و حیزبایەتی .بابەتێکی تریان بە لاوە گرینگ نیە؟؟؟بێ ئاگایەکانی خۆیان دەکەنە خەتای گەورە و دەیخەنە پاڵ ئەم و ئەو".
ئەم بابەته گرنكه بیخوێننەوه ...
دوینی هەواڵێکم لە ڕوداو چاو پێکەوت کە سەبارەت بە دیتنی بوونەوەرێکی گەورە لە گوندی هەریر بوو، دیارە ئەم هەواڵە هەم گرینگە و هەم جێگای تێ ڕامان و چەند سهرنجێکی تایبەت گرینگی هەواڵەکە، لەوە دایە کە هەبوونی وەها بوونەوەرێک جودا لە ڕاست بوونەکەی ئەوەیە کە نە خەڵک و نە حکومەت بە هیچ شێوە نابێ لە هەوڵی کوشتنی دابن،ئەم بوونەوەرە لە زۆربەی وڵاتانی دونیا بینراوە و کوردستان یەکەم شوێن نیە کە ئەم بونەوەرەی لێ دیترابێ،،ئەم بوونەوەرە بە ئینگلیسی پێی دەڵێن ،بیگ فووت یا لاق گەورە و هەروەها ساسکاچی شی پێ د ەڵێن،بەرزایەکەی بۆ ٧ تا ٩ فووت ئەبێ کە نزیک بە دوو میتر و نیو تا سێ میتر دەبێ و جاری وایە نزیکەی ٢٠٠تا ٣٠٠ کیلۆش قورسایەتی،،لەسەر ئەو حاڵەی ڕا بوونەوەرێکی زۆر بێ ئازار و ئارامە،،لە ئینسان دووری دەکا و زۆریش وشیار و چالاکە،،خواردنی گیا و میوە و ڕەگی دار و خۆڕسکە سروشتێکانە،،،جێگای ترس نیە و تکاش وایە لە هەر شوێنێک توشی هاتن ،مەیکووژن یا ئازاری مەدەن،
سروشت ناسەکان زۆر لە مێژە بە شوێن شێوەی ژیان و هەڵس و کەوتیانن، بەڵام ئەوەی بۆ من زۆر جێگەی سرنج بوو ،لە بەشی یەکەم دا بێ ئاگایی کاناڵی ڕوداو وەک مێدیایەکی زەبەلاح لە سەر بەسیت ترین زانستی عیلمی لەم بوارەوە بوو بۆ ئاگادار کردنەوەی خەڵک و دووهەم بێ ئاگایی ئەو هەمۆ خەڵکەی کە سەدان کامێنتیان لە ژێری هەواڵەکە نوسیوە ،،و نە تەنها نەیانزانیوە چیە ،بەڵکوو دیتنی ئەو بونەوەرەش بۆتە هەڵەیەکی حکومەت و ئەویش تێکەڵ بە خیانەتەکانی دەسەڵاتداران کراوە،،
ئەوەی بە لای منەوە سەیرە ئەوەیە کە ئەو هەمۆ خەڵکە،،، کە کاتی خۆیان لەسەر ئینتێرنێت بەسەر دەبەن ..بۆ جودا لە شەڕە پەڕۆ و حیزبایەتی .بابەتێکی تریان بە لاوە گرینگ نیە؟؟؟بێ ئاگایەکانی خۆیان دەکەنە خەتای گەورە و دەیخەنە پاڵ ئەم و ئەو،،
من ئەو بابەتەم تەنیا بە یەک مەبەست دانا ،،ئەویش بۆ ئەوەی بگاتە گوێی کاناڵەکان و ئەوانیش خەڵک ئاگادار کەنەوە کە لە کوشتن و ئازار دانی ئەو بوونەوەرە خۆ بپارێزن،،هەیئەتێکی عیلمی مەئموور کەن بۆ بە دواداچوونی ئاسەوارەکانی جێ ماو لەو بوونەوەرە وەک شوێن پێی و بە مادەیەکی فایبر گلاس تێکەڵاو دەگەڵ سیلیکۆن جێگاپێەکە بگرن وبیکەنە وانەیەکی تەحقیقی بۆ زانستی خوێندکارانی زانکۆ،،بیر کردنەوە و پێ گەیشتن لە شوێن پێەک ڕا دەست پێ دەکات ،نەک لە ناو قات و ڕیبات دا
ئەوەش چەند لینکی ڤیدۆی هەبوونی ئەم بوونەوەرە لە سەرتاسەری دوونیا..
خاڵه قازی
راپۆرتێکی ڤیدیۆیی