"شەڕەكەی شەنگال فەوجێكی ئێزیدی پارتیو فەوجێكی زێرەڤانی بووە"
ئەو شەڕەی دوێنێ لەنزیك شەنگال هەشت كەسی تیاكوژراو برینداربوو، لەنێوان فەوجێكی پێشمەرگەی ئێزیدیو فەوجێكی زێرەڤانیدا روویداوە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی راگەیاند كە رووداوەكەی دوێنێی شەنگال سەرچاوەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی داگیركردنی شەنگال لەلایەن چەكدارانی داعشەوە. ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە كرد گوندی قاپوسی، كە دەكەوێتە باشوری شاری شەنگالەوە تا ئێستا لە ژێر دەستی چەكدارەكانی داعشدایە، لەكاتی داگیركردنی ناوچەكە لەلایەن داعشەوە مەڕو ماڵاتێكی زۆری خەڵكی شەنگال لەو گوندە دەستی بەسەردا گیرابوو.
وتیشی: لەم ماوەیەدا كە داعش رووبەڕنوی تێكشان بووەتەوە، خەڵكی ئەو گوندە كە كوردی موسڵمانن پەیوەندیان كردوە بەسەركردایەتی پارتییەوە كردوە بۆ ئەوەی بێنەوە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگەوە. بۆ ئەم مەبەستە دوێنێ بە 1300 سەر مەڕو ماڵاتەوە، هەوڵیانداوە بێنە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگەوە، بەڵام یەكێك لەو فەوجانەی كە پارتی دروستیكردوە بۆ ئێزیدییەكان، چوونەتەسەر ئەو خەڵكانە لە گوندی قاپوسیییەو هاتبوون بۆ ئەوەی مەڕو ماڵاتەكانی خۆیان وەرگرنەوە كە لەگەڵ فەوجێكی زێرەڤانیدا دەبێت بە شەڕیان.
بەپێی زانیارییەكان لەو شەڕەدا سێ كوژراوو 5 كەسیش بریندار بووەو، هەندێ زانیارییش دەڵێن سێ كەسیش بێسەروشوێنە.
سەرچاوەكە ئاماژە بەوە دەكات كە ئەم شەڕە لەنێو زێرەڤانی كە هێزێكی سەر بەپارتییەو فەجێكی پێشمەرگەی ئێزییدەكان كە ئەویش سە ر بەپارتییە، تا ئەمرۆ پێنجشەممە شەڕەكە وەستاوە، بەڵام كێشەكە چارەسەر نەكراوە.
PM:02:15:26/11/2015