سکرتێری حیزبی ئایندە قادر عەزیز رایگەیاند" گۆڕان تاکە هێزە پاشکۆیەتی پارتی بوڵ ناکات".
لە بەرنامەی پانورامای کوردساتدا کەسایەتی دیاری کوردستان، قادر عەزیز رایگەیاند" هەموومان پێمان وابوو کۆبوونەوە داخراوەکانی نێوان نەوشیروان مستەفا و مەسعود بارزانی رازیبوونی گۆڕانە لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێم".
قادر عەزیز دەڵێت" ئەو شیکردنەوانەی ئێمە هەڵەبوون و دەرکەوت بە پێچەوانەی قسەکانی ئێمەوەیە، گۆڕان و نەوشیروان مستەفا تاکە هێزن پاشکۆیەتی پارتی قبوڵ ناکەن".
بەرنامەی پانوراما، بەرنامەیەکی دیالۆکی سیاسیە هەفتانە لە کەناڵی کوردستاوە لەسەر پرسە گرنگەکانی رۆژ میوانداری سیاسیەکان و کەسایەتییە رۆشنبیریەکان دەکات.