گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه چیای كۆلكیان له‌شه‌نگالیان ئازاد كرد
یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شه‌نگال، به‌هاوكاریی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌كینه‌كانی ژنانی ئازاد و شه‌ڕڤانانی یه‌په‌ژه، چیای كۆلك له قه‌زای شه‌نگال ئازاد ده‌كه‌ن.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا فه‌رمانده‌ی گشتیی یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شه‌نگال یه‌به‌شه ڕایگه‌یاند، له‌ئۆپه‌راسیۆنی سێیه‌می هێزه‌كانیاندا به هاوكاریی هێزه‌كانی ژنانی ئازاد و شه‌ڕڤانانی ئێزیدی‌و یه‌په‌ژه تونراوه چیای كۆلك له‌نێوان شه‌نگال‌و چیای كه‌زوانی خۆرئاوای كوردستان ئازاد بكه‌ن.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی یه‌به‌شه‌دا ئاماژه‌ش به‌وه كراوه، له ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنی چیای كۆلكدا 49 چه‌كداری داعش كوژراون، كه ته‌رمی 31 چه‌كداریان كه‌وتوونه‌ته ده‌ست هێزه‌كانیان.
له به‌شێكی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه، جگه له كوشتنی 49 چه‌كداری داعش، هاوكات جبه‌خانه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی چه‌كداران كه‌وتوه‌ته ده‌ست شه‌ڕڤانان و هێزه‌كانیان و ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراویش ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
PM:01:15:28/11/2015