ڤیدیۆ..لەتەقینەوەکەی خورماتوودا باوک‌‌و کوڕێک‌و ١٣ هاولآتی بوونە قوربانی ‌

‌فۆتۆ و ڤیدیۆ چالاک گەرمیانی
ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر ٤:٣٠ لەڕێگای ئۆتۆمبیلێکی خۆکوژەوە لەنزیک نەخۆشخانەی گشتی لەخورماتوو تەقینەوەیەک روویداو لەئەنجامدا ١٥ هاولآتی بەکوژراو بریندارەوە بوونە قوربانی کە باوک و کوڕێکیان تێدایە.

سپی لەرێگای پەیامنێریەوە لەخورماتوو زانیویەتی کە ئامانجی تەقینەوەکە بنکەیەکی پۆلیسی نزیک نەخۆشخانەکە بووە کە زۆربەیان شیعەن و خۆکوژەکەش سێ بازگەی لەناو شار بڕیوە تا گەیشتۆتە ئەو جێگایە.

بەپێی زانیارییەکانی سپی لەو تەقینەوەیەدا جگە لە چوار هاولآتی کە گیانیان لەدەستداوە ١١هاولآتی تریش برینداربوون کە یەکێک لەکوژراو بریندارەکان کوڕو باوکن.





PM:09:58:28/11/2015