یه‌كێتی‌و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كۆده‌بنه‌وه
بڕیارە پاشنیوەرۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه وه‌فدێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌كات‌و لەسەر بارودۆخی ئێستای هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه.
بەپێی زانیاریه‌كان، كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان یه‌كێتی‌و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كاتژمێر دووی پاشنیوه‌ڕۆ له‌شاری سلێمانی ده‌ستپێده‌كات.
له‌لێدوانێكیشدا، (ئه‌حمه‌د وه‌رتێ) وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ڕایگه‌یاندوه، ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی یه‌كێتی سه‌ردانیان ده‌كات‌و ئه‌وانیش له‌چاوه‌ڕوانی ئه‌و وه‌فده‌دان.
پێشتریش یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان، له‌گه‌ڵ (پارتی، گۆڕان، كۆمه‌ڵ، یه‌كگرتوو، شیوعی) كۆبۆته‌وه‌و كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و زنجیره كۆبونه‌وانه‌دایه كه‌ده‌ستیپێكردوه.
PM:01:31:29/11/2015