رووداو: ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی گۆڕان بە "ئەسپی دۆڕاو" نادەبات

تۆڕی میدیایی رووداو لەزاری ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەنوسێت "گۆڕان ئەسپێكی دۆڕاوە و یەكێتی خۆی ناكاتە رەهینەی گۆڕان".

ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كە ناوی خۆی ئاشكرا نەكردووە لە لێدوانەكەیدا دەڵێت: حیزبەكەی تاوەكو 19/8/2015 لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان لەبەرامبەر پارتی كاریان كردووە بۆ دوورخستنەوەی مەسعود بارزانی لە پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەڵام ئێستا بە ئاشكرا دەڵێت "گۆڕان ئەسپێكی دۆڕاوە و یەكێتی خۆی ناكاتە رەهینەی گۆڕان".

وتیشی "گۆڕان ئێستا خوا خوایەتی یەكێتی ئاوڕێكی لێبداتەوە، بەڵام دەبێ یەكێتی و پارتی تەفاهوم بكەن، بۆ ئەوەی ئەم وڵاتە بەڕێوەببەن".




PM:10:24:30/11/2015