یەكێتی نێودەوڵەتی ئابوریناسان و كارگێڕییەكانی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند "خەڵاتی ئەوروپی نێودەوڵەتی بۆ كەسایەتی ساڵ لەبواری دەستپاكی كارگێڕیدا دەبەخشێتە جەلال عومەر سام ئاغا سەرۆكی پێشوی دیوانی چاودێری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان".
لەراگەیەندراوێكدا كەکۆپیهکی دهست سپی کهوتووه یەكێتی نێودەوڵەتی ئابوریناسانو كارگێڕییەكانی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا "خەڵاتی ئەوروپی نێودەوڵەتی بۆ كەسایەتی ساڵ لەبواری دەستپاكی كارگێڕیدا دەبەخشێتە جەلالی سام ئاغا سەرۆكی پێشوی دیوانی چاودێری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان".
بهپێی ئهو نوسراوه فهرمییهی رێکخراوهکه هۆكاری بەخشینی ئەو خەڵاتە بە جەلال سام ئاغا دهگهڕێتهوه بۆ ئهوهی که ناوبراو رۆڵێكی گەورەی هەبوە لەبواری دەستپاكیو ئاشكراكردنی دۆسیەكانی گەندەڵی كارگێڕیو داراییو ئەو رۆڵە بونیادنەرانەیان لەدامەزراندنی كۆمەڵگەیەكی دور لەگەندەڵی لەعێراق بەگشتیو لەكوردستان بەتایبەتی، ئەم خەڵاتەی پێدەبەخشن.
سەبارەت بەو خەڵاتە سپی پهیوهندی کرد به جەلالی سام ئاغاوه، ئهو لای خۆیهوه وتی "زۆر سوپاسی ئەو رێكخراوە دەكەم كە منیان دەستنیشانكردوە بۆ وەرگرتنی ئەو خەڵاتە، بەڵام بەهۆی هەندێك هۆكاری تایبەت بەخۆم داوای لێبوردن دەكەم لەوەرگرتنی. جارێكی تر سوپاس".
پێشتر ئەم رێكخراوە لەساڵی 2013 خەڵاتی ئەورپی بۆ كەسایەتی جیهانی لەپەیوەندییە نێودەوڵەتیەكاندا بەخشی بە شاخەلیفە بن سەلمان ئال خەلیفە سەرۆك وەزیرانی بەحرەینو هەروەها خەڵاتی رێكخراوەكەی لەبواری پەیوەندی مرۆڤایەتی بەخشیوەتە جەلال تاڵەبانی سەرۆك كۆماری پێشوی عێراقو، خەڵاتی كەسایەتی نیشتیمانی داوەتە مەلا بەختیار كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان.
یەكێتیەكە رێكخراوێكی سەربەخۆیەو لەساڵی 2010 دا دامەزراوەو لەدامەزراندنەكەیدا كۆمەڵێك لەئابوریناسو كارگێڕكارانی نیشتەجێی ئەوروپاو دەرەوەی ئەوروپا هاوكار بونو لەسەرتاسەری جیهاندا 20 بنكەو ئۆفیسی هەیە.
نوسراوه فهرمییهکهی رێکخراوهکه..
