ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێت" سبەی مام جەلا دەگەرێتەوە بۆ کوردستان".
سەفیە بەنی وەیس ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە پۆستێکدا ئاشکرای دەکات کە بەیانی شەممە کاتژمێر ٦ ی ئێوارە تاڵەبانی دەگەڕێتەوە سلێمانی.
لە پۆستەکەدا نووسیویەتی" بەخیربییتەوه ئەی خوری ئاوا نەبوی نیشتیمان، هیوای ئیستاو دواروژی كورد و كوردستان..پیاوه ژیره پیرەكه، بیری خوت و گوچانەكەت دەكەم بیری وجودی سیاسی و كاریزمایت دەكەم، چی دی بەرگەی بی توی، بی سەروكی ناگرم، دوای تو ئیستا تەواو هەست به بی كەسی دەكەین، دەی كەواته هەر تو سەروەر و سەركردە و سەروكی بەس تو و تەنها تو، دوای توش نەك سیاسەت ناكەم لی حاشاش له سیاسییەكانیش دەكەم".
تاڵەبانی دوو هەفتە دەبێت بەمەبەستی پشکنین براوەتەوە بۆ ئەڵمانیا و بەقسەی ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی سبەی دەگەڕێتەوە.