ئەو پارەیەی لە بانكی كوردستان دیار نەماوە نزیكەی 66 ملیۆنە نەك 45 ملیۆن دۆلار

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایدەكات ئەو بڕە پارەی داهاتی نەوت كە لە بانكی كوردستان دیار نەماوە نزیكەی 66 ملیۆن دۆلارە، نەك ئەوەی لەهەواڵەكاندا هاتووە بە 45 ملیۆن دۆلار.

د. شێركۆ حەمەئەمین، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە پەرلەمانی گۆڕان دەنوسێت: بەپێی بەدواداجونێکی هاوڕێی پەرلەمانتارم (سۆران عومەر) بڕی ٤٥٦٧٣٣٤٠ ملیۆن دۆلاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوکانی ئاو،لە بانکی کوردستان دیارنییە،کە بەبڕیاری ئەنجومەنی هەرێمی بۆکاروباری نەوت وگاز،بەژمارە ٧٧٠ لە ١٩|٦|٢٠١٥ بڕی سەدو بیستوپێنج ملێۆن و هەست سەدونەوەدوحەوت هەزاروچوارسەدوپەنجاوهەشت دۆلاری بۆ وزارەتی کشتوکاڵ خەجکردوە ١٢٥٨٩٧٤٥٨ .

بەپێی نوسراوی وەزارەتی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو ژمارە ٤٨٠٦لە ٢٦|٥|٢٠١٥ دا،وەزارەتی سامانە سروشتییەکان،کە نوسراوەکەیان هاوپێچە بە دو گوژمە بڕی بری شەست ملێۆن دۆلار ٦٠٠٠٠٠٠٠ خەرجکراوە،واتە ١٢٥٨٩٧٤٥٨ ئەگەر ٦٠٠٠٠٠٠٠ شەست ملێۆنی لی خەرجکرابێت،کەواتە ئەوەی ماوەتەوە ٦٥٨٩٧٤٥٨ ملیۆندۆلارە، ئەگەر بەپێی نوسراوەکان ٤٥٦٧٣٣٤٠ ملێۆن دۆلار چارەنوسی،لە بانکی کوردستان نادیاربێت، ئەوا بری ٢٠٢٢٤١١٨ بیست ملێۆن و دوسەدو بیست وچوار هەزار و سەدوهەژدە دۆلاری ،کە تر دیار نییە، کەواتە ئەوە دیارنییە، ٤٥٦٧٣٣٤٠ ملێۆن دۆلار نیە ،بەڵکو بڕی ٦٥٨٩٧٤٥٨ ملێۆن دۆلارە.

واتە هەر،بەپێی ئەو نوسراوانە بڕی ٢٠٢٢٤١١٨ چارەنوسی نادیارە.

ئەمە جگە،لەوەی نوسراوەکەی وەزارە تی کشتوکاڵ و سەرجاوەکانی ئاو ژمارە ٤٨٠٦ لە ٢٦|٥|٢٠١٥ دایە،کەجی دەڵێت : بەبڕیاری ئەنجومەنی هەرێمی،بۆ کاروباری نەوت و گاز ژمارە ٧٧٠ لە ١٩|٦|٢٠١٥ واتە ٢٤ ڕۆژ جیاوازییان هەیە.

پەرلەمانتارەكەی گۆڕان هەروەها دەڵێت: سەرباری ئەمانەش، ئایا ،بە کام یاسا ئەنجومەنی هەرێمی نەوت وگاز ،لە دەرەوەی بوجەی ساڵانە پارەسەرف دەکات؟ ئایا ئەوە کاری ئەنجومەنی نەوت و گازە پارە سەرف کات؟ یان دەبێت وەزارەتی دارایی پارە سەرف بکات؟ چۆن دبێت پارەی پرۆژە،لە دەرەی بوجەی ساڵانە سەرف بکرێت،کە ماوەی دو ساڵە یاسای بوجە،لە پەرلەمانی کوردستانەوە،بەهۆی قەیرانی داراییەوە دەرنەچوە. بەندە، لە بارەی ئەوەی ئەنجومەنی هەرێمی،بەکام یاسا ئەو کارانە دەکات،کە کاری نایاسایین یاداشتێکم داواتە داواکاری گشتی .




PM:10:18:05/12/2015