"بەهاوئاهەنگی بارزانی، توركیا بنكەیی سەربازی لەموسڵ دەكاتەوە"

رۆژنامەیەكی توركیا ئاشكرایدەكات سوپای وڵاتەكەی بە هاوئاهەنگی بارزانی بنكەیەكی سەربازیی هەمیشەیی لە نزیكی موسڵ دەكاتەوە.

رۆژنامەی "حوڕیەت"ی توركی رایدەگەیەنێت لەسەر رێكەوتنێكی 4ی نۆڤامبری نێوان فەریدون سنیرلی ئۆغڵو، وەزیری دەرەوی توركیا‌و مەسعود بارزانی، توركیا بنكەیەكی سەربازیی هەمیشەیی لەنزیك موسڵ دەكاتەوە.

بەپێی رۆژنامەكە لانیكەم 150 سەرباز لەگەڵ 20 تا 25 تانكی سوپای توركیا رۆژی 4ی دێسامبر لەو ناوچەیە جێگیركراون.




PM:03:22:06/12/2015