ئه‌و هێزه‌ی تورکیا تا ئێستا هێناویه‌ته ده‌وری موسڵ 8 هه‌زار سه‌ربازه‌و، ده‌یه‌وێت سه‌ربازگه‌یه‌ک دروستبکات بۆ 30 هه‌زار سه‌رباز.
میدیاکانی تورکیا له‌وانه " ئینه‌ته‌رنێت خه‌به‌ر" هه‌ندێک زانیاری گرنگ له‌سه‌ر ئه‌و هێزه‌ی تورکیا ئاشکرا ده‌که‌ن که له به عشیقه له‌دووری 30 کم له‌رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ، جێگیر کراون.
ئه‌و میدیانه ئاشکرای ده‌که‌ن هێزه‌که له ئێستادا به 8 هه‌زار سه‌رباز ده‌خه‌مڵێنرێت، به‌ڵام له‌به‌رنامه‌ی تورکیادایه ئه‌و هێزه بکات به 30 هه‌زار سه‌رباز.
ئه‌و هێزه 8 هه‌زاریه 25 تانک و 3713 ئۆتۆمبیلی جیاجیای سه‌ربازی و 18 زیل و 14 زرێپۆشیان له‌گه‌ڵدایه، ئه‌مه جگه له‌ئۆتۆمبیلی فریاکه‌وتن.
ئه‌و هێزه‌ی تورکیا له به‌عشیقه کۆکراونه‌ته‌وه، هه‌ندێکیان له بامه‌ڕنی له‌کانی ماسیه‌وه له‌باکوری دهۆکه‌وه که هێزی کۆماندۆن، هێنراون بۆ ئه‌و سه‌ربازگه‌یه. ( ئه‌و سه‌ربازگه‌یه‌ی تورکیا که له‌بامه‌ڕینه‌و ده‌یان ساڵه بۆ لێدانی په‌که‌که هێنراونه‌ته ئه‌و جێگایه ).
به‌پێی راپۆرته‌که‌ی "ئینته‌رنێت خه‌به‌ر" ئه‌و 8 هه‌زار سه‌ربازه تورکه‌ی له‌به‌عشیقه‌ن شه‌وو رۆژ کارده‌که‌ن به‌مه‌به‌ستی گه‌وره‌کردنی سه‌ربازگه‌که.
هاتنی ئه‌و هێزه‌ی تورکیا بۆ به‌عشیقه ناڕه‌زایه‌تییه‌کی گه‌وره‌ی عێراقی لێ که‌وتۆته‌وه و دوێنی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی عێراق به‌سه‌رۆکایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی ماوه‌ی 48 کاتژمێری داوه به تورکیا هێزه‌که‌ی بکشێنێته‌وه.