كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی ئیدانەی له‌شكركێشی توركیا دەكەن

كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب ئیدانه‌ی له‌شكركێشی توركیا ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر خاكی عیراق و داواش له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن هه‌وڵه‌كانی بخاته‌گه‌ڕ بۆ رێگریكردن له‌ توكیا.

نه‌بیل عه‌ره‌بی سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب رایگه‌یاند: له‌شكركێشی توركیا بۆسه‌ر خاكی عیراق ئیدانه‌و مه‌حكوم ده‌كه‌ین، وتیشی: له‌ راستیدا وڵاتانی عه‌ره‌ب ناتوانن هیچ كارێك به‌رامبه‌ر ئه‌و رووداوه‌ بكه‌ن، به‌ڵام هه‌موو هه‌واڵه‌كانمان ده‌جه‌ینه‌گه‌ڕ له‌رێگه‌ی ده‌ركردنی به‌یاننامه‌وه‌ داوای راگرتنی له‌شكركێشی و كشانه‌وه‌ی توركیا ده‌كه‌ین له‌سه‌ر خاكی عیراق.

سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب راشیگه‌یاند: داوا له‌ سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ین بۆ رێگریكردن له‌ له‌شكركێشی توركیا بۆسه‌ر خاكی عیراق هه‌ڵوێستی هه‌بێت و رێگری له‌و كاره‌ی توركیا بكات.




PM:04:11:07/12/2015