ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو ڕایدەگەیەنێت" سەركردایەتی سیاسی هەرێم بەم نەهج وبێاكیە لەئاستی بەرپرسیارێتی قۆناغەكەدا نیە".
هیوای میرزا سابیر ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە پۆستێکدا دەڵێت" بەداخەوە بارودۆخی سیاسی وئابوری وكۆمەڵایەتی هەرێم وعێراق رۆژ لە دوای رۆژ بە هۆی ناعدالەتی وناكۆكی وناتەبایی لایەنە سیاسەكانبەرو خراپتر دەچێت و ئەوە ڕاستیەكە بۆ ناوخۆو دەرەوەو دەوروبەریش دەركەوتوە كە سەركردایەتی سیاسی هەرێم بەم نەهج وبێاكیە لەئاستی بەرپرسیارێتی قۆناغەكەدا نیە".
ئەوئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو لەبەشێكی تری نوسینەكەیدا ئاماژەی بەوەشداوە"بێگومان لەباروو دۆخێكی ئاوادا ئەگەر بەخۆداچوونەوە نەكرێت وهەڵەوسیاسەتی پاوانكاری وپەراوێز خستن وناشەفافی وسوكایەتی بە دامەزراوە نیشتمانیەكان كۆتایی پێ نەهێنرێت ئەزمون وهەرێمەكەمان بەگشتی لەوە ناچێت بەرگەی ئەو هەموو پیلانە ناوخۆی و دەرەكیە بگرێت".
هیوا میرزا سابیر لە درێژەی نووسینەکەیدا دەڵێت" ئەوە ڕاستیەكە بۆ ناوخۆو دەرەوەو دەوروبەریش دەركەوتوە كە سەركردایەتی سیاسی هەرێم بەم نەهج وبێباكیە لەئاستی بەرپرسیارێتی قۆناغەكەدا نیە و هەرساتەی قەیران وكێشەیەك بە قەیران كێشەكانی هەرێم زیاد دەكەن بەشێوەیەك هاووڵاتی بێ هیوایی ڕووی تێكردووەكە زۆر جار ئاوات بەسەردەمی دكتاتۆرەكانی پێشوو دەخوازێت"
لەكۆتایدا ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی یەكگرتو ڕاشیگەیاندوە"ئەوەی بەلای منەوە هەردەم جێگەی پرسیارو تێڕامانە ئەوەیە كەلەوە ناچێت سیاسیە لەبەر ڕۆیشتوەكانی ئەم هەرێمە ئاگایان لەواقع وئێش وئازارەكانی هاووڵاتی بێت یا حسابی مرۆڤ بوون وخاوەن مافی بۆ ناكەن، یاخود دەڵێن هەرشایستەی ئەوەن ،بۆیە بەم سەركردایەتیە سیاسیەوبەم حزب ولایەنە بەرژەوەندی خۆ خوازو بەم جەماوەرە دابەشبوو ودەردەدار كراوە بەدەردی تاوان و كوێری ودەمارگیری حزبی و ڕق وقینەوە داهاتوەكەمان مەترسیدارە".